text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی سوریا به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش زیاتر و زیاتر په‌نا ده‌باته به‌ر توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که. جا سه‌بارت به کاریگه‌رێتی خۆپئشاندانهکان له‌سه‌ر ڕژێمه‌که و توانای ئۆپۆزسیۆن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ گۆڕینی ڕژێمه‌که، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیه‌کان بۆ یارمه‌تی ده‌ره‌کی بۆ لابردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د. دکتۆر مه‌حمود عه‌باس ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستانی- سوریا هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاتی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی کورد له سوریا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕاپه‌رینی خه‌ڵکی سوریا چڕتر و توندتر ده‌بێت هه‌ر چه‌نده که توندوتیژی له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییانه‌دا که‌م بۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئۆپۆزسیۆنی سوریا چه‌ند توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که ڕژێمی سوریا بگوڕێت به‌بێ چاوه‌ڕوانی کردنی یارمه‌تی ده‌ره‌وه. دکتۆر مه‌حمود عه‌باس گوتی کاتیك که باسی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌که‌ین بێگومان جیاوازی هه‌یه له نێوان ئۆپۆزسیۆنی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و ناکۆکی له نێوانیاندا هه‌یه که‌وا زیاتر له بواری علمانییه‌ت و ئایینی دایه و یه‌کتر قه‌بوڵ ناکه‌ن.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بیت که ماوه‌که‌ی 10:46 خوله‌که.
|
<urn:uuid:75ccb434-c30a-4896-95f1-83fbe141332a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/dr-mahmoud-abbas-13sep11-129740958/974585.html
|
2016-12-09T21:25:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542828.27/warc/CC-MAIN-20161202170902-00232-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996793 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9967930316925049}
|
وڵاتانی ڕۆژئاوا له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی نیمچه دوڕگه‌ی کریمه‌ن له ئۆکرانیا.
ولیام هه‌یگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و ئه‌مریکاش هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی دیپلۆماتی ده‌گرنه به‌ر تا کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا و ئۆکرانیا بگه‌یه‌نن به یه‌ک.
ڕوسیا به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پاریس‌دا نه‌کردووه که له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و ئۆکرانیا کرا . ئه‌م وڵاتانه به ده‌سته‌ی ڕێکه‌وتنی بودابست ناسراون.
به پێی په‌یماننامه‌ی بۆدابست که له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان مۆرکراوه، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ڕوسیا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری ئۆکرانیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی دیپلۆماتی نه‌یه‌ته ئاراوه ئه‌وا به‌ره‌نجامی خراپ ده‌که‌ونه‌وه و ده‌شڵێت هه‌وڵی زیاتریش ده‌درێن تا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و ئۆکرانیا پێکه‌وه کۆببنه‌وه.
ولیام هه‌یگ ده‌ڵێت پێویسته روسیا ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرێت که ده‌ستێوه‌ردانی درێژخایه‌نی وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئۆکرانیا و گورجستان و ماڵدۆڤیا ده‌یکات په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا ده‌گۆڕێت .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له زاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆکی ڕوسیاوه گوتراوه پشێوی سیاسی ناوێت له نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا که ببێته مایه‌ی گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌کانی نێوانیاندا.
سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت ڕۆژئاوا نمونه‌یه‌کی خراپ ده‌دات له ڕێی پشتیوانکردنی خۆپیشانده‌رانی ئۆکرانیاییه‌وه که مۆسکۆ ڕه‌وشی نوێی ئۆکرانیا به کوده‌تایه‌کی نا ده‌ستوری ناودێر ده‌کات.
لاڤرۆڤ ئه‌م لێدوانه‌ی له مه‌درید داوه هاوشان له‌گه‌ڵ خۆسێ مانوێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا.
وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له پاریس له‌گه‌ڵ جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا کۆببێته‌وه.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌شداری له کۆنفرانسێکی تایبه‌تدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر لوبنان.
ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوا داوای هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و پشێوی و نائارامیانه ده‌که‌ن که له ئاکامی چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕوسیا هاتۆته ئاراوه بۆ نیمچه دوڕگه‌ی کریمه ی ئۆکرانیا.
ڕۆژئاوا ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌گه‌ر بێتوو ڕووسیا هێزه‌کانی خۆی بگێڕێته‌وه بۆ بنکه‌کانی خۆیان و ڕێگه‌ش بدات به چاودێریی نێونه‌ته‌وه‌یی.
به‌ڵام لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتوویه‌تی مۆسکۆ ناتوانێت فرمان بدات به هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ڕوسیا له کریمه تا بگه‌ڕینه‌وه بۆ بنکه‌کانی خۆیان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئه‌و هێزانه‌ی به هێزی به‌رگری له خۆکردن ناودێر کردووه و ده‌شڵێت سه‌ربازه‌کانی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که‌ی له ده‌ریای ڕه‌ش له شوێنی ئاسایی خۆیاندان.
لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ڕێگه‌دان به چاودێریی نێونه‌ته‌وه‌یی له کریمه بڕیارێک نییه ڕووسیا بیدات، به‌ڵکو بڕیارێکه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆکرانیا و نیمچه دوڕگه‌ی کریمه ده‌یده‌ن.
هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ڵێت بوونی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕوسیا له ئۆکرانیا کاریگه‌ریه‌کی ڕژدی ده‌بێت به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌وه.
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و ڕوسیا ڕێکه‌وتوون تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له برۆکسل کۆ ببنه‌وه بۆ وتووێژ کردن له‌سه‌ر قه‌یرانی ئۆکرانیا که ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکرایانه له‌وه‌تای قه‌یرانی کریمه ده‌ستی پێکردووه.
|
<urn:uuid:4b099403-7260-4366-812d-68a2e3f9e304>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1864636.html
|
2016-12-06T08:15:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541886.85/warc/CC-MAIN-20161202170901-00176-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998252 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982523918151855}
|
له‌وه‌تای شه‌ڕه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان پێکردووه وتووێژی گه‌رم و گوڕ هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه سوننه‌یه به نوێنه‌ری ئایینی ئیسلام داده‌نرێت یان نا.
عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کێکه له پرسیاره قورسه‌کان که به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد ناکرێت بڕیاری لێبدرێت و ده‌شڵێت هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌ک دیوێکی شه‌ڕانگێزی هه‌یه و دیوێکی مرۆڤدۆستانه‌ش و ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دیوه توندڕه‌ویه‌که‌ی ئایینه.
به‌ڕێز ڕه‌ئوف ده‌ڵێت ئایینی ئیسلام ئایینێکی فراوانی فره ڕه‌هه‌نده و موسڵمانی ئێرانی له‌گه‌ڵ موسڵمانی عێراقی جیاوازه و موسڵمانی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ موسڵمانی میسردا جیاوازه و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌ناو موسڵمانه‌کانی لایه‌نه ئیسلامیه سیاسیه‌کانیشدا هه‌یه، هه‌ربۆیه‌شه پێویسته ئایین خاڵی بکرێته‌وه له توندووتیژی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:7f37b6d3-19ec-4c64-9f7c-2b5ddc4148ba>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2499961.html
|
2016-12-10T16:37:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543316.16/warc/CC-MAIN-20161202170903-00178-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996443 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9964432716369629}
|
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ڵامی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که.
له‌و وه‌ڵامه‌دا (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) داوای دیاریکردنی واسه ده‌کات بۆ دانوستاندنه‌کان و هه‌روه‌هاش داوا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی دیاریکراوی خۆیدا و به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا بکرێن.
نوێنه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا کۆبوونه‌وه و چه‌ند پێشنیاز و داوایان له ئۆپزسیۆنه‌کان کرد، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که یاداشتێکیان بۆ چاکسازیکردن خستبوه به‌رده‌م سه‌رۆکی هه‌رێم.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی ، نوسه‌ر و پسپۆڕی مێژوو له زانکۆی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێت جیاوازی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی ئۆپزسیۆن له‌وه‌دایه که ئه‌مجاره‌یان داوای دیاریکردنی واده ده‌که‌ن بۆ دانوستاندنه‌کان و دهشکریت وه‌ک دوا وه‌ڵامیش بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و چاکسازی‌و ڕیشه‌ییانه‌ی ده‌یخوازن له هه‌رێمی کوردستاندا.
دکتۆر جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت به‌هۆی هه‌نگاو نه‌نانی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ چاکسازی و ئه‌و ژماره پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن ئۆپزسیۆنه‌وه دراون به ده‌سه‌ڵات بۆ چاکسازی ، جۆرێک له بێهیوایی و ڕه‌شبینی له‌ناو خه‌ڵکدا هێناوه‌ته ئاراوه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی که پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم بووه له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسیش له ڕۆڵی په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێت په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆی نییه که ته‌نانه‌ت بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن وابه‌سته بکات به یاسا په‌سه‌ندکراوه‌کانی ناو په‌رله‌مانیشه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت " ئه‌وتا له‌پاش بڕیاره 17 خاڵیه‌که‌ی په‌رله‌مانه‌وه له مانگی دووی ساڵی 2011 دا نه‌ک هه‌ر هیچی جێبه‌جێنه‌کران به‌ڵکو به‌دوای ئه‌و بڕیاره‌شدا خه‌ڵکی تریش کوژران".
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:699a817b-c535-4396-b375-e1413718a35a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1611515.html
|
2016-12-02T22:20:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540698.78/warc/CC-MAIN-20161202170900-00144-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997899 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.997898519039154}
|
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای وڵات به لای که‌م 13 که‌س کوژراون و 24 که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوانی حکومه‌تی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که ئۆتۆمبێلێـکی بۆمبڕێژکراوی کێشـاوه به بازگه‌یه‌کدا له نزیک باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تی له شـاری ڕه‌مادی و چوار پـۆلیس له نێو کوژراوانی تهقینهوهکهدان.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه توندوتیژی له پارێزگای ئه‌نبار ڕووی له هه‌ڵچوون کردووه، واته له‌و جێـگهیهی که ڕۆژێـک له ڕۆژان مه‌ڵـبه‌ندی سه‌ره‌کی یاخیبووان بوو.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی خێڵه سـوونیـیهکانی پارێزگای ناوبراو له سه‌ره‌تای سـاڵی 2006 وه بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌کداران له پارێزگاکه‌یاندا پـشـتگیریان له له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد، له‌و سـاتهوه ئه‌نبار هێمنی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شـاری ڕه‌مادی له‌و کاته‌دایه عێراق خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 7 ی مانگی داهاتوو ئاماده ده‌کات.
|
<urn:uuid:a37ede67-2ede-471c-8acd-405bb2d82bc5>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-18-voa4-89239362/956313.html
|
2016-12-02T22:22:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540698.78/warc/CC-MAIN-20161202170900-00144-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997948 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979482293128967}
|
هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-یه‌کگرتوی ئیسلامی-کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبونه‌وه‌یه‌کی تریان کردووه و پاش کۆبونه‌وه‌که‌یان پێشوازییان له بڕیاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه و به هه‌نگاویکی گونجاو ناودێر کراوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن هیچ مه‌رجی نییه بۆ ده‌ستکردنه‌وه به وتووێژه‌کان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌ستبکرێت به جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم.
به‌ڕێز عه‌لی ده‌شڵێت زۆر گرنگه دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و گومان و دوو دڵیانهی پێشتر هه‌بوون بڕه‌وێنێته‌وه و سه‌لماندن هه‌بێت بۆ ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێ له هه‌رێمه‌که‌دا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:02 خوله‌که.
|
<urn:uuid:fb463905-abeb-4bf5-86a8-52556cb4f7ca>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/abubekir-ali-sep06-129321503/974243.html
|
2016-12-02T22:25:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540698.78/warc/CC-MAIN-20161202170900-00144-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999047 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.999046802520752}
|
هه‌رێمی کوردستانی عێراق له نێوه‌ندی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی سه‌قامگیربوونی دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کانی خۆیدا ده‌که‌وێته به‌رده‌م ئه‌زمونێکی گه‌وره‌وه که ده‌شێت بڵێین به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و ئه‌زمونه بڕیاردهردهبن له‌وه‌ی ئایا به‌ڕاستی له باشوری کوردستاندا هه‌وڵ بۆ به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی هه‌ن یان هه‌ر ته‌نها کۆکردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی ناچاریی کۆمه‌ڵێک دروشمی ڕه‌نگاوڕه‌نگن.
وه‌ک چۆن سیسته‌م و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانیش به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر جێگیرکردنی دیموکراسی ، ئاوه‌هاش خه‌ڵکیش وابه‌سته‌یی له‌سه‌ره بۆ پاراستن و سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی.
دیموکراسی هه‌ر ته‌نها له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا خۆی نابینێته‌وه که ده‌کرێت بگوترێت له‌وانه‌یه ئه‌وه ساده‌ترین پێناسه‌ی بێت. یه‌کێک له خاڵه هه‌ره گرنگ و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دیموکراسی، بڕوابوونه به ئاڵ و گۆڕ کردنێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، یان ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی له‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا ڕووده‌دات نه‌بوونی ئه‌و مێنتاڵهتیهیه به تایبه‌تیش له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کاندا و به‌تایبه‌ت تریش لای هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌دا (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان).
له باشوری کوردستان له ساڵی 1992 وه هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌کانیش به ئۆپزسیۆنهکانیشهوه (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی- له ساڵی 2009وه) به‌شدارن به‌ڵام هیچ لایه‌کیان به‌لایانه‌وه قه‌بوڵ نییه هه‌ڵبژاردن بدۆڕێنن.
له‌گه‌ڵ ئاشکرا بوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان و فه‌رمیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌سبه‌جێ گوتاره‌کانی هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ده‌گۆڕدرێن و پاساوی جۆراوجۆر به خه‌ڵک ده‌فرۆشرێنه‌وه.
له ساڵی 1992وه‌وه تا ئێستاش هیچ یه‌کێک له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ فێڵ و ته‌ڵه‌که و به‌بێ یاریکردن به ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدان نه‌بووه. زۆرێک له چاودێره ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش جه‌ختیان له‌و ڕاستیه کردۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌شه هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه گومان و پرسی زیاتری خستۆته سه‌ر ئازادی و ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
به دووری نازانم هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند فاکته‌رێک له‌وانه ئاماده‌یی فه‌رهه‌نگی به‌عسیزم له بواری سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا ، بێ متمانه‌یی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان، ململانێ له پێناو چنگ گیرکردن له ده‌سه‌ڵات، ڕێگه نه‌دان و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیڵ، به نه‌مر کردن و به ئه‌فسانه‌کردنی که‌سایه‌تیه‌کان و چه‌ندان هۆکاری تریش که ده‌شێت له ئاینده‌دا زیاتری له‌باره‌وه بنوسرێت.
باشترین به‌ڵگه بۆ نادروستی بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بیرۆکه‌ی ته‌خوینکردنه‌ی یه‌کتریه که خه‌ریکه ده‌بێته شتێکی باو. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی 7 ی ساڵی 2009 وه په‌ره‌ی سه‌ند.
ئێستاش که باشوری کوردستان هه‌روادێ و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی نۆ نزیک ده‌بێته‌وه جارێکی تریش مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕی سیاسی دروست بۆته‌وه که له‌و بڕوایه‌دام له‌پاش مشت و مڕه‌کانی دوای ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن زۆرترین قسه و باسی لێوه‌کراوه.
پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌شی زۆری ئه‌و مشت و مڕانه‌ی به‌لای خۆیدا بردووه، ئایا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم جارێکی تر خۆی کاندید ده‌کاته‌وه؟ ئایا پێشێلکاری یاسایی ده‌کات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که له یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه سه‌رۆک ته‌نها دوو جار بۆی هه‌یه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی هه‌بێت؟ ئایا بارزانی مل بۆ داوای ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات ده‌دات یان له‌گه‌ڵ ڕای لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری هه‌رێمدا ده‌بێت به هاوپه‌یمانه ستراتیژیهکهشیهوه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان؟
ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تری هاوشێوه‌ش کراون و ده‌شکرێن.
سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم له دواترین په‌یامیدا (پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە) ده‌ڵێت داوای نه‌کردووه یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌موار بکرێته‌وه و نه داواشی کردووه زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ بڕه‌خسێندرێت تا جارێکی تریش خۆی کاندید بکاته‌وه بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی.
له‌م په‌یامه‌دا دوو ڕاستی هه‌یه ناکرێت خۆمانی لێ لاده‌ین، یه‌که‌میان بارزانی داوای نه‌کردووه ببێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم ، به‌ڵام ئایا به‌رپرسه باڵاکانی پارتی له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕه‌وایی خۆ کاندید کردنه‌وه‌ی بارزانی؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی بیده‌نه‌وه.
خاڵی دووه‌میش کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت داوای نه‌کردووه زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ بڕه‌خسێندرێت تا جارێکی تریش خۆی بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکاته‌وه، یانی سه‌رۆک خۆی بڕوای به‌وه‌یه که زه‌مینه‌یه‌کی یاسایی نییه بۆ خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم چرای سه‌وز بۆ خستنه ڕیفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستور هه‌ڵده‌کات.
جا خاڵه گرنگه‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات، به‌رنوسی ده‌ستورێک چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له دوایه‌مین ڕۆژه‌کانی خولی پێشوی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکراوه و دواتریش هه‌ر به‌پێی بڕیارێکی په‌رله‌مان خستنه ڕیفراندۆمی ئه‌و به‌رنوسه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که بێت (هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت).
ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت که‌م و کوڕیه‌کان و چۆنیه‌تی داڕشتنی ئه‌و به‌رنوسه و هۆکاره‌کانی ده‌نگدانه خێراکه‌ی په‌رله‌مان بووه له سه‌ری که به پێویستی نازانم جارێکی تریش لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبکه‌مه‌وه.
له‌پاش ڕووداوه‌کانی 17 ی شوبات له په‌رله‌ماندا به‌رنوسێک په‌سه‌ندکرا به‌مه‌به‌ستی چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا و یه‌کێک له به‌نده‌کانی ئه‌و به‌رنوسه سازان بووه له‌سه‌ر هه‌رچ شتێک که ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیانه‌ی هه‌بێت و به‌بێ هیچ گومانێکیش به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم یه‌کێکه له‌وان.
لێره‌دا یه‌کێک له پرسیاره هه‌ره گرنگه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا ته‌واوی لایه‌نه‌کان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنه‌وه بڕوایان هه‌یه به پێویستیی گۆڕانکاری له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، نه‌ک به‌رسڤێکی شه‌رمنانه بۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مشت و مڕهدا بینیمان و بیستیشمان.
هه‌ر لایه‌نێک ڕاشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وا متمانه‌ی زیاتری ده‌نگده‌رانی خۆی به‌ده‌ست دێنێت.
هه‌ر بۆیه لێره‌دا پێویست به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ورد و پێداچونه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه هه‌یه به ساڵانی ڕابردووی ئه‌م هه‌رێمه‌دا.
به‌ڵێ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی هه‌رێم کارێکی سانا نییه و له‌وانه‌شه گه‌وره‌ترین گرفت له به‌رده‌میدا ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕیفۆرمه شتێکی حه‌تمییه و دره‌نگ و زوو هه‌ر ده‌بێت بکرێت.
جا بۆیه ئێستا ده‌رفه‌تێکی زۆر گونجاوه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 9 پێداچونه‌وه به‌و سیسته‌مه‌دا بکرێت و ئاڵ و گۆڕێک له پۆسته‌کاندا بکرێن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێویست به پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌یه چ پێویست به بوونی حکومه‌ت ده‌بێت؟ با هه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که خۆی حکومه‌ت پێکبهێنێت و کاروباری هه‌رێمیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییش به‌ڕێوه به‌رێت.
خۆ گه‌ر به پێویستیش نازانرێت ئه‌وا با هه‌ر حکومه‌ت هه‌بێت و له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت و په‌رله‌مان کارا بکرێت و ببێته چاودێرێکی ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌وه.
ئیدی ئه‌وکات پاش ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه که کران باس له ڕیفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بکرێت پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ پێداچونه‌وه‌یه‌کی وردی پیادا ده‌کات و سه‌رله‌نوێ دایده‌ڕێژێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که سه‌روه‌ریه‌کان و شکۆمه‌ندیه‌کانی مرۆڤی کوردی تیادا پارێزراو بێت و ده‌نگده‌رانیش زانیارییه‌کی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه هه‌بێت به‌رله‌وه‌ی کارته‌کانی ده‌نگدان پڕ بکه‌نه‌وه.
|
<urn:uuid:a7ca36a3-d5f0-4eea-8240-27b54abfc149>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://blogs.voanews.com/kurdish/balensalih/2013/05/17/%D9%87%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%88-%D8%B3%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%85%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C/
|
2016-12-08T19:17:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542648.35/warc/CC-MAIN-20161202170902-00400-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998689 |
Arab
| 33 |
{"ckb_Arab_score": 0.9986894726753235}
|
به‌ره‌ی ڕزگاریی فه‌له‌ستینیه‌کان داوا له مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات تا هاوکاریه ئاسایشیه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ڕابگرێت.
ئه‌م داوایه‌ی به‌ره‌ی ڕزگاریی پێده‌چیت وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بێت له‌سه‌ر سڕ کردنی داهاتی باج له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ره‌ی ڕزگاریی فه‌له‌ستینیه‌کان ڕۆژی 5شه‌ممه ئه‌م داوایه‌ی کردووه پاش دوو ڕۆژ کۆبوونه‌وه کردن و ده‌شڵێت ئیسرائیل شکستی هێناوه له وابه‌سته‌بوون به ڕێککه‌وتنه واژۆ کراوه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا.
هێشتا سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان باسی له‌وه نه‌کردووه ئایا ئه‌م پێشنیازه‌ی به‌ره‌ی ڕزگاریی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت یان نا و هه‌روه‌هاش ئیسرائیلیش هێشاش هیچ وه‌ڵامێک یان تێبینیه‌کی نه‌بووه.
ئیسرائیل له مانگی یه‌که‌وه داهاتی باج ی له فه‌له‌ستینیه‌کان گرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆر پێویستیانه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌کان هات سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی بۆ چوونه ناو دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوان، که ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هاوکاری ئاسایشی نێوان فه‌له‌ستینیه‌کان و له‌شکری ئیسرائیل به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاریه‌کانه و هه‌روه‌هاش ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی توندوتیژی له نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کاندا.
|
<urn:uuid:be2066d6-1cec-437d-aeee-7cce3c8f4036>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2670067.html
|
2016-12-10T01:11:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542932.99/warc/CC-MAIN-20161202170902-00208-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99971 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9997096061706543}
|
به به‌رده‌وامى هۆشدار له مه‌ڕ خۆپاراستن و زۆر نه‌خواردنی شیرینى و ئه‌و جۆره ماددانه‌ى که ده‌بنه هۆى رزینى ددانه‌کان ده‌ده‌ن. ژماره‌یه‌ک له پسپۆرانى ئه‌مه‌ریکى پێیان وایه که هه‌ندێک خواردن هه‌یه که سوودێکى زۆر به ددانه‌کان ده‌گه‌ینێت و پێوست ده‌کات که بیخۆین. دکتۆر لویس ئاماندۆلا له‌و باره‌یه‌وه وتی: به‌کتریاکان ده‌بنه هۆى خراپبوونى ددانه‌کان . ئه‌و جۆره به‌کتریانه بریتین له " استرپتوکک" که له رێگاى مادده شیرینه‌کانه‌وه گه‌شه ده‌ستێنن. بۆیه پزیشکان دواى توێژینه‌وه‌کانیان چه‌ند جۆره مادده‌ى خۆراکییان پێشنیار کرد که رێگه له خراپیوون و رزینى ددانه‌کانمان ده‌گرێت .یه‌کێک له‌وانه بنێشتى بێ شه‌کره که له جۆرێک مادده‌ى سروشتى به ناوى "زایلیتون" که ده‌توانێت ببێته هۆى پاراستنى ددان. هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره خواردنه‌وه سروشتیانه‌ى وه‌ک چاى "سه‌وز " له جۆرێک مادده‌ى فلۆرایدى سروشتى پێکهاتوون که سوودێکى زۆر به ددان ده‌گه‌ێنن.ئه‌و پێکهاته کیمیاییانه‌ى ناو چاى رێگه له گه‌شه‌سه‌ندنى جۆرێک ئانزیم له ناو ده‌م ده‌گرن که ئه‌و جۆره ئانزیمانه زیان به ددانه‌کان ده‌گه‌ێنن. هه‌روه‌ها خواردنى " په‌نیر" رێگه له تێکچوونى ددانه‌کان ده‌گرێت و هاوکارى پاراستنى ددانه‌کان ده‌کات وله هه‌مان کاتدا ، لیکى ناو ده‌م زۆر ده‌کات و ده‌بێته هۆى خاوێنکردنه‌وه‌ى شه‌کرى ناو ده‌م.هه‌روه‌ها میوه وسهوزهى تازه‌ى وه‌ک " گێزه‌ر ، سێ‌و ، خه‌یار، بۆ پاراستنى ددانه‌کان و زۆر کردن لیکى ناو ده‌م وپاراستنى پووکهکانى ددان وخاوێنکردنهوهیان.
www.baxydilan.net
|
<urn:uuid:5b484966-fab5-411c-9d76-8b3284b5e269>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://zharawa.forumotion.net/t359-topic
|
2016-12-11T07:59:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544358.59/warc/CC-MAIN-20161202170904-00016-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993955 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.993954598903656}
|
وڵاتی سوید بڕیاری ناردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی 6 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی داوه به‌پێی وه‌ک ده‌گوترێت بڕیارێکی یاسایی.
ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی و ئابوری عێراق به‌شێکن له‌و فاکته‌رانه‌ی وایکردووه خه‌ڵک له عێراق بڕیاری جێهێشتنی وڵاته‌که بدات و به‌شوێن ده‌رفه‌تێکی باشتری ژیاندا بگه‌ڕێت له وڵاتانی تردا.
وڵاتی سوید یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرێک له کۆچبه‌ران ڕووی تێده‌که‌ن. به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا پرۆسه‌ی په‌سه‌ندکردنی دۆسێی کۆچبه‌ران له سوید و له زۆرێک له وڵاتانی تری ئه‌وروپاییدا سه‌خت بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتردا به‌هۆی ڕه‌وشی ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه و کاریگه‌ری و فاکته‌ره جیهانیه‌کانی تره‌وه.
تایبه‌ت به کۆچبه‌رانی عێراقی ئه‌گه‌ر پێشتر، ڕاکردن له ڕژێمه دیکتاتۆریه‌که‌ی سه‌دام حسێن وه‌ک هۆکارێک ده‌بینرا بۆ دانی مافی په‌نابه‌رێتی، به‌ڵام ئێستا وه‌ک زۆرێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپایی جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ڕه‌وشی عێراق ڕوو له ئارامی و سه‌قامگیریه و وه‌ک ده‌شڵێن ڕه‌واییه‌کی یاسایی نییه بۆ ئه‌وانه‌ی له پاش ساڵی 2003 وه عێراق جێده‌هێڵن.
لیقاء مه‌هدی وه‌ردی، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کۆچبه‌ران و ئاواره‌کان له په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی سویدیه‌کان ده‌کات بۆ ناردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی و ده‌شڵێت دووره له هه‌موو پره‌نسیپێکی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کۆچبه‌ران و ئاواره‌کان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتی سوید پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌کانی مافی مرۆڤه له ڕوانگه‌ی چۆنیه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان و چۆنیه‌تی پێڕاگه‌یاندنیان یانیش هێشتنه‌وه‌یان له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌کاندا، هه‌ربۆیه وه‌ک په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتی سوید ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و هه‌ر له په‌رله‌مانیشه‌وه داوای ده‌ستکاریکردنی یاداشتی لێکتێگه‌یشتن له نێوان سوید و عێراقدا کراوه كه يهكێک له به‌نده‌کانی ڕێگه گرتنه له ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له سویده‌وه.
لیقاء وه‌ردی ڕه‌خنه‌ش له حکومه‌تی عێراق ده‌گرێت بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌سه‌ر دۆسێی په‌نابه‌رانی عێراق هه‌یه‌تی.
ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق به به‌رپرس ده‌زانێت له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه‌ی وێناکردنێکی نادروستی گواستۆته‌وه به‌وه‌ی وڵاته‌که ئاماده‌یه بۆ پێشوازیکردن له کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ده‌مێکدا که هێشتاش نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی کارکردن و شوێنی نیشته‌جێبوون دابین بکرێن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌نێردرێنه‌وه. وه ده‌شڵێت وه‌ک په‌رله‌مان ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ڕه‌تکراونه‌ته‌وه و ئێستاش تۆپه‌که له مه‌یدانی حکومه‌تی عێراقدایه بۆ ڕێزگرتن له مافی ئه‌و وڵاتیه عێراقیانه‌ی که ڕۆژێک له ڕۆژان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان کردووه له یه‌کێک له وڵاتانی جیهاندا. وه ده‌شڵێت ئه‌وه ئه‌رکی حکومه‌تی عێراقه هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێک له پێداویستیه‌کانی ژیان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دابین بکات ئه‌وجا بانگه‌شه بۆ پێشوازیلێکردنیان ڕابگه‌یه‌نێت.
پێشتر حکومه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه پشتیوانی له‌و په‌نابه‌رانه ده‌کات که به خواستی خۆیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی یان بیانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام داواشی له وڵاتانی ئه‌وروپا کردووه به تایبه‌تیش له سوید که بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق دوابخات .
لیقاء وه‌ردی ده‌ڵێت وه‌ک په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ک بڕیاری په‌رله‌مانی ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی عێراق کراوه ، به‌ڵام حکومه‌تی نێوه‌ندی هیچ ههنگاوێکی نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی په‌نابه‌ران و به تایبه‌تیش ئه‌و ده‌ستکاریکردنه‌ی که پێویسته له یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتندا بکرێت که وڵاتی سوید پێشێلکاری تیادا کردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سوید گوتوویانه که گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقیه‌کان به‌پێی بڕیارێکی یاساییه وه حکومه‌تی سوید ناتوانێت ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و دۆسێیه.
خانم وه‌ردی ده‌ڵێت هیچ گرفتێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سویدیه‌کاندا نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ران پێشێلنهکرێن.
خانم وه‌ردی ده‌ڵێت پێویسته ئاماده‌کاری پێشوه‌خت هه‌بێت و به‌رنامه‌و پلانی گونجاو هه‌بن بۆ ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتییان نادرێتێ ، که پێویسته ته‌نانه‌ت بڕی پاره‌شیان بۆ دیار بکرێت و ده‌شڵێت کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌و جۆره سه‌ر و سه‌ودایه‌ی وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌دا ده‌یکات ڕه‌فتارێکی نامرۆڤانه‌یه.
له لێدوانێکدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند دیندار دۆسکی، وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ری عێراق گوتوویه‌تی خواستی هه‌یه سه‌ردانی وڵاتی سوید بکات به‌مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سویددا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه هیواداره بگاته چاره‌سه‌ریه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌رێتیدان به عێراقیه‌کان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت چاره‌سه‌ریش له‌وه‌دایه یان ئه‌وه‌تا به خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه یانیش له وڵاتی سێهه‌مدا جێگیر بکرێن.
|
<urn:uuid:741139ad-8155-476c-af2d-4712d18e9ef1>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1504257.html
|
2016-12-05T02:31:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541518.17/warc/CC-MAIN-20161202170901-00344-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99632 |
Arab
| 17 |
{"ckb_Arab_score": 0.9963203072547913}
|
له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشـکێـک بخه‌ینه سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان جیهانی ئیسلامی و ڕۆژئاوا به گشـتی و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به تایبه‌تی.
ئه‌م په‌یوه‌ندیـیانه چ جۆره کاریگه‌ریـیه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی شه‌ڕی جیهانی دژی تێرۆریزمه‌وه؟
ڕێـکخراوه میانڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان ده‌توانن له‌م پهیوهندیـیانهدا چ جۆره ڕۆڵـێـک بـبینن؟
هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێسـتای ئه‌مریکا چه‌ندێـک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت بۆ باشـترکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیـیانه؟
بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ردوو نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه دکتۆر هاشمی ئهحمهدیزاده له به‌ریتانیا و دکتۆر شـوان عوسـمان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه میوانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:34 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:48e5dcc4-4db8-4109-bf52-98740bcbc39e>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-24-voa1-89226677/953921.html
|
2016-12-05T02:27:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541518.17/warc/CC-MAIN-20161202170901-00344-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997132 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9971324801445007}
|
ماڵپه‌ڕی کۆمهڵایهتیـیانهی فه‌یسبوک Facebook هه‌ر دوو هه‌فته پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه بلۆک کراوه.
ئاژانسی پهیامونووچهی کاری ئێرانی له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه چه‌ندین له‌و کارگوزاریـیانهی ئێرانی که ئنته‌رنێت دابین ده‌که‌ن ماڵپه‌ڕه‌کانیان بـلۆک کردوون له کاتێـکدا به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبوک ویسـتوویانه زانیاریـیه‌کی زۆرتر له باره‌ی کاندیدی ئۆپـۆزیسـیۆن و سه‌رۆک وه‌زیری پـێشین میر حوسه‌ین موسه‌وی به‌ده‌ستبهێنن.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی کار ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی له پـێشـدا ماڵپه‌ڕه‌که‌یان داخسـتبوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێـک سه‌رله‌نوێ ڕێـگه‌یان داوه‌ته‌وه.
فه‌یسبوک له‌و باره‌یه‌وه بێزاری ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌که هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شه‌هاب شه‌یخی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:9cca7bf2-847b-4a3f-90bc-c10869b71afb>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-24-voa8-89228672/954281.html
|
2016-12-05T02:22:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541518.17/warc/CC-MAIN-20161202170901-00344-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99731 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.997310221195221}
|
سناتۆر جان مه‌ک که‌ین له سه‌ردانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایه.
ئۆپۆزسیونی سوریا سه‌ردانی سناتوری ناسراوی ئه‌مه‌ریکا جان مه‌ک که‌ین به ئیکجار گرینگ ده‌زانیت، که سه‌ردانیکی پیش وه‌ختی بو دیتنی سه‌رهه‌لداوان له نیو سوریا دا ئه‌نجام داوه.
هاوکارانی مه‌ک که‌ین ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژی دووشه‌مه له گه‌ل فه‌رمانده‌ی گشتی سه‌رهه‌ڵداوان سه‌لام ئیدریس له سنوری تورکیا را بو سوریا چوو.
ئه‌نس عه‌بده، وته بێژیک بۆ ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی واتا هاوبه‌ندی نیشتمانی سوریا، گرینگی سه‌ردانی سناتور مه‌ک که‌ینی شیکرده‌وه که سناتۆر مه‌ک که‌ین له میژه داوای یارمه‌تی زیاتری بو سه‌رهه‌لداوان کردوه.
عه‌بده: "ئیمه پیمان وایه ئه‌وه زۆر سه‌ردانێکی گرنگه له به‌ر ئه‌وه‌ی سناتور مه‌ک که‌ین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه پشتیوانی له داخوازێکانی دێمۆکراتی خه‌ڵکی سوریا و شۆڕشی سوریا کردوه. ئه‌و هه‌روه‌ها له نیو ئه‌مه‌ریکا دا زوری هه‌وڵداوه حکومه‌ت نه‌خشی چالاک له پشتیوانی کردنی شورشی سوریا و دابین کردنی چه‌ک بو له‌شکری ئازادی سوریادا هه‌بوه."
فه‌رمانده‌کانی سهرههلداوا که چاویان به سناتور مه‌ک که‌ین که‌وت به جیدی داوایان له ئه‌مه‌ریکا کرد چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان بو دابین بکات، هه‌ریمی دژی فرین به سه‌ر به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د دا بسه‌پێنێت، و هێرشه‌کان له دژی میلیشاکانی حیزب الله ی لوبنان له سوریا و لوبنان دا ده‌ست پێ‌بکات که پشتیوانی له رژیمی سوریا ده‌که‌ن.
|
<urn:uuid:f0b6fbd3-e416-49ff-a44b-196b5a9abbb7>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/news/1669879.html
|
2016-12-09T13:26:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542712.12/warc/CC-MAIN-20161202170902-00280-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994173 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.994172990322113}
|
کاربەدەستانی بەنگلادێش بەلایەنی کەم 85 کەسیان دەستگیر کردووە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیاندا دژ بە ئیسلامییەکان پاش ڕوودانی زنجیرەیەک هێرشی دڕندانە دژ بە کەمینەکان و چالاکوانە لیبراڵەکان.
بە گشتی نزیکەی 5 هەزار گومانباری تاوانبار دەستگیر کراون لەو کاتەوەی ئاژانسەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە ڕۆژی هەینییەوە دەستیان کرد بە چالاکییەکانیان بۆ بنبڕکردنی ئەو کوشتنکارییانەی کە لەو وڵاتە زۆرینە موسوڵمانەدا ڕوویاندەدا.
بەر پرسی پۆلیسی نیشتیمانی شاهدول حەق دەڵێت هەمو ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون بە تاوانی دیاری کراوی پەیوەست بە چەکداری یان موخەدەرات بووە.
لە هەفتەی ڕابوردوو کەسایەتییەکی بەتەمەنی ئاینیی هیندۆس، کەسێک کە لە پەرستگای هندۆسەکان کاری دەکرد و دوکاندارێکی کرستیان کوژران و پاشان داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی بۆسەریان گرتە ئەستۆ. هەروەها هاوسەری ئەفسەرێکی پۆلیسی سەرەکی دژە تیرۆریش کە موسوڵمان بوو هێرشی چەقۆ کرایە سەری و کوژرا.
ملیتانەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 30 کەسیان لە بەنگلادێش کوشتووە کە بریتی بوون لە بێبڕوایان،کەسانی ئەکادیمی لیبراڵ، ئەو کەسانەی کە بەرگری لە مافی هاوڕەگەزبازەکان دەکەن، کارمەندانی فریاگوزاری بیانی و ئەندامانی ئاینە کەمینەکان.
داعش بەرپرسیارێتی21 هێرشی گرتۆتە ئەستۆ لە مانگی 9 وە.
|
<urn:uuid:9077dfa7-6bb2-4608-b32d-955f7dc51553>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/3372536.html
|
2016-12-04T06:12:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541214.23/warc/CC-MAIN-20161202170901-00487-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.948674 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9486737847328186, "hac_Arab_score": 0.03284592926502228, "sdh_Arab_score": 0.01843757927417755}
|
يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى بەفەرمى بۆندى یاسپەر سیلیسنی ئەڵمانى و گۆڵپارێزی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندى ڕاگەياند،يانە كەتەلۆنيە لە بەياننامەيەكى فەرميدا كە ئەمڕۆ لە سەر پێگەى فەرمى خۆى بڵاوى كردەوە ڕايگەياند كە يانەكەيان بۆنديان لەگەڵ سيليسنى گۆڵپارێز بە بڕى ١٣ مليۆن يۆرۆ و بۆ ماوەى پێنج وەرز مۆر كردووە.
هێنانى ياسپەر لەلايەن يانەى بەرشەلۆنەوە بۆ قەرەبووى ڕۆيشتنى كلاوديۆ براڤۆ گۆڵپارێزەوەيە كە ناوبراو لە چەن ڕۆژى ڕابردوو ڕووى كردە يانەى مانچستەر ستى
|
<urn:uuid:43a1d321-80e3-4b02-b807-465224c45a79>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.kurdsport.net/sport/4022
|
2016-12-04T06:02:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541214.23/warc/CC-MAIN-20161202170901-00487-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.969725 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9697250127792358, "hac_Arab_score": 0.0219444390386343}
|
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌مریكا له به‌رده‌وامی شه‌ڕ له عێراق سـنووری خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌شـڵێت واشـنتۆن فشـاری زۆر ناخاته سه‌ر ڕێبه‌ره عێراقیـیه‌كان تا
وڵاته‌كه سه‌قامگیر بكه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له كۆشـكی سـپی، سه‌رۆك بوش به‌ڵـێـنی دا به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێـننه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بن له گۆڕینی تاكتیـكهكانیان تا ڕووبه‌ڕووی دوژمنان بـبنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش باسی له كه‌م بوونه‌وه‌ی پـشـتیوانیكردنی ئه‌مریكیـیه‌كان بۆ شه‌ڕی عێراق كرد، وه سـووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـلانی بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌یه له عێراق. گوتیشی سه‌قامگیركردنی ئه‌و وڵاته زۆر گرنگه بۆ ئاسایشی ئه‌مریكیـیه‌كان.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌ویش وه‌ك زۆر له ئه‌مریكیـیه‌كان له ڕه‌وشی عێراق ڕازی نیـیه.
شـایانی باسه ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه پـێش دوو هه‌فته له ههڵبـژاردنهكانی ئه‌مریكا دێت كه تیایدا شه‌ڕی عێراق بووه‌ته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی.
سه‌باره‌ت به‌و كۆنگره ڕۆژنامهوانیـیهی سه‌رۆك بوش هاوكارمان بێریڤان یوسفی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شێخموس سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:f21bd4ca-726e-4be0-b413-55472af9ea7b>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-25-voa4-89181017/945504.html
|
2016-12-11T08:06:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544358.59/warc/CC-MAIN-20161202170904-00039-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.973271 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9732707142829895, "sdh_Arab_score": 0.025640441104769707}
|
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م یانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانان له شـاری پـیشـاوه‌ر ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی پـۆلیسێـک له به‌ر ده‌رکی یانه‌که هه‌وڵی داوه خۆکوژه‌که بـبشـکنێت، ده‌موده‌ست خۆکوژه‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه و پـۆلیسه‌که و ئه‌ندامێـکی یانه‌که و ژنێـکی کوشـتووه و هه‌روه‌ها 17 که‌سی دیکه‌ش بریندارکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه یه‌که‌م هێرشه بکرێته سه‌ر شوێنێـکی سه‌ر به داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له پـیشـاوه‌ر، که له‌م دوایـیانه‌دا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی کۆشـندهی لێ‌کرا. میلیشـیاکان له سه‌رانسه‌ری پاکسـتاندا هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له‌شـکر ده‌یکاته سه‌ر مۆڵـگهکانی تاڵیبان له ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
|
<urn:uuid:b2e12371-9d73-47f0-a796-7fd16292c7a5>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-22-voa4-89225257/953666.html
|
2016-12-03T02:30:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540804.14/warc/CC-MAIN-20161202170900-00120-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999368 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993680119514465}
|
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رۆک باراک ئۆباما فه‌رمان به هه‌موو جهنگاورهکانی هێزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بدات که تاکو مانگی هه‌شتی سـاڵی 2010 له عێراق بێنه ده‌رێ.
کۆمه‌ڵێـک له کاربه‌ده‌سـتان که ناوی خۆیان ئاشـکرا نه‌کردووه ڕۆژی سێشه‌ممه به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیان گوتووه له‌وانه‌یه به‌ڕێز ئۆباما پـلانێـکی کشـانه‌وه‌ی 19 مانگی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت.
جێی باسه نزیکه‌ی 142 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له عێراق خزمه‌ت ده‌که‌ن و پـلانی کشـانهوهکهشـیان داوا له هه‌زاره‌ها سه‌رباز ده‌کات که له ناو عێراقدا بمێـننه‌وه، تاکو مه‌شـق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی عێراقی بکه‌ن و کارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریکی له‌وێ بـپارێزن.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی هاوبه‌شـی ئاسایشی سـاڵی ڕابردووی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌بێت هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی تا کۆتایی سـاڵی 2011 وڵاته‌که چـۆڵ بکه‌ن.
جێی باسه به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردندا به‌ڵـێنی دابوو به کشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان له ماوه‌ی 16 مانگدا، به‌ڵام گوتی ئه‌و بڕیاری کۆتایی ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگریدا تاوتوێ ده‌کات.
پـلانی 19 مانگیش بژاره‌یه‌ک بوو که هه‌ردوو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن دوای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی باڵای له‌شـکری گوتیان بۆ کشـانه‌وه پـێویسـتیـیان به نزیکه‌ی 23 مانگ ده‌بێت و کشـانهوهیهکیش له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی توندوتیژی زیاد ده‌کات.
|
<urn:uuid:71c8781a-6371-4774-bb92-c4b9495fba40>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-25-voa5-89235272/955443.html
|
2016-12-04T10:15:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541317.69/warc/CC-MAIN-20161202170901-00440-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998681 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.998680591583252}
|
کاربه‌ده‌ستانی ئیتالی ده‌ڵێن به‌له‌مێک له سنوری ئاوی سیسیلی نوقم بووه و به‌لایه‌نی که‌م 30 که‌سی تێدا کوژراوه، ئه‌مه‌ش دووه‌م ڕووداوی به‌وشێوه‌یه‌یه له‌م مانگه‌دا له‌و ناوچه‌یه ڕووبدات.
ته‌رمه‌کان براون بۆ دورگه‌ی لامپدوسا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زیاتر له 200 کۆچبه‌ر ڕزگار کران پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانانی سنوری ده‌ریایی له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی به‌له‌مه‌که‌وه ئاگادار کرانه‌وه.
برینداره‌کانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دورگه‌ی لامپدوسا کراون.
ئه‌م ڕووداوه‌ش نزیکه‌ی دوو هه‌فته پاش ئه‌و ڕووداوه‌یه که به‌له‌مێکی کۆچبه‌رانی ئه‌فریکایی له هه‌مان دورگه‌دا نوقم بوو و زیاتر له 300 که‌سی تێدا کوژرا.
دورگه‌ی لامپدوسا له ڕووی جوگرافیاوه له ئه‌فریکا نزیکتره تا وڵاتی ئیتالیا. ئه‌و ئافریکاییانهی که ده‌یانه‌وێت ژیانێکی نوێ له ئه‌وروپا ده‌ست پێبکه‌ن له‌و دوورگه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن.
|
<urn:uuid:9bfb6b01-7e24-4034-bf5e-c581d81b65ca>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1768400.html
|
2016-12-10T04:57:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542939.6/warc/CC-MAIN-20161202170902-00184-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999377 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993770718574524}
|
KTV ...
هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی دانیشتووی "كارۆلینای باكوور" له ماڵه‌كه‌یدا 154 ماری مه‌ترسیدار و ژه‌هراوی په‌روه‌رده ده‌كات و له‌گه‌ڵیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه ئه‌مریكییه بوه‌ته هۆی مایه‌ی نیگه‌رانی و ناره‌زایه‌تی دراوسێكانی. پۆلیس پاش سكاڵانامهی دراوسێكانی ئه‌و ماڵه، سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌ی كرد و بینیان كه له ماڵه‌كه‌دا نزیكه‌ی 154 ماری مه‌ترسیدار هه‌یه .
له‌لایان پۆلیسه‌وه ماره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ باغچه‌ی ئاژه‌ڵان و به‌رپرسی باغچه‌ی ئاژه‌ڵانی كارۆلینای باكوور له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: پاش ئاگاداربوونمان له بوونی مار له ماڵێكدا، فه‌رمانبه‌رانی باغچه‌ی ئاژه‌ڵان سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌یان كردووه و به ئامێر و دا‌و توانیمان ماره‌كان بگرین و زۆربه‌ی ماره‌كان له جۆری "كوبرا" و "ماری سور" و "ره‌ش مار"ن.
|
<urn:uuid:cd56477e-3b1d-4734-bdba-73f4e3773002>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://kurdtishk.dahek.net/t290-topic
|
2016-12-03T23:47:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541142.66/warc/CC-MAIN-20161202170901-00000-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.975219 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9752194285392761, "sdh_Arab_score": 0.022374890744686127}
|
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شـاری سلێمانی له ڕاپـۆرتێـکی ڕاسـتهوخۆدا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لێپـرسـراوی کۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌کی هێزی عێراقیـیه‌وه ده‌سـتگیرکرا. ده‌شڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی لایه‌نی یه‌کێتی به شـێوازێـکی ناشـایستانه ده‌ستیان به‌سـتۆته‌وه و خوسـتوویانهته سنوقی ئۆتۆمبیلێـکه‌وه. ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی لێـکه‌وتۆته‌وه و هێزێـکی پـێشـمه‌رگه‌ی سه‌ر به لیوای چواری گه‌رمیان که له قه‌ره‌ته‌په‌وه نزیکن چوونه‌ته ناو شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په و له‌وێ گوشاریان خسـتۆته سه‌ر هێزی عێراقی و ئه‌وانیش به ناچاری ئه‌و که‌سه‌یان ئازادکردووه، واته دوای چه‌ند کاتژمێرێـک له ده‌سـتگیرکردنی. پاشـان هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوبژیوانی که‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ردوولاوه. ده‌شڵێت ئێستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قه‌ره‌ته‌په و لایه‌نه کوردسـتانیـیهکانی شـارۆچکه‌که داوای ئه‌وه ده‌که‌ن هێزی پـێشـمه‌رگه‌ش له شـارۆچکهکهیاندا بوونی هه‌بێت تا جارێـکی دیکه ڕووداوی له‌و جۆره ڕوو نه‌داته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:49 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:a6fc1704-b9ac-4060-bc5f-e15655da2ba1>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/letif-nerweyi-2may10-92625204/957909.html
|
2016-12-08T06:02:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542414.34/warc/CC-MAIN-20161202170902-00448-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998074 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9980735182762146}
|
حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی پاکستان ده‌کات و له‌وێش له‌گه‌ڵ نه‌واز شه‌ریف سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان کۆ ده‌بێته‌وه.
وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز کارزایی هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی پاکستان بدات بۆ ڕێکخستنی وتووێژ له نێوان دانوستاندکارانی ئه‌فغانی و نوێنه‌رانی تاڵیبانه‌کاندا.
ده‌مێکه ڕێبه‌رانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن پاکستانی دراوسێیان داڵده‌ی گه‌وره سه‌رکرده‌کانی تاڵیبانیان داوه و ده‌شڵێن ده‌زگای موخابه‌راتی پاکستان یارمه‌تی یاخیبووان ده‌دات بۆ هێرشکردنه سه‌ر هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه ناوخۆییه‌کانیش له ئه‌فغانستاندا.
ئیسلام ئاباد نکوڵی له‌و قسه و باسانه ده‌کات.
موحه‌مه‌د عومه‌ر داودزای، باڵیۆزی کابوڵ بۆ ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت ئه‌فغانستان و پاکستان شکستیان هێناوه له‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچونیان هه‌بێت له بواری ئاسایشیدا، به‌ڵام بواره‌کانی تری په‌یوه‌ندیه‌کان تۆکمه تر بوون.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی حامد کارزایی نیشانه‌یه‌که که ڕێبه‌رانی هه‌ردوو وڵات په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌کانیان ده‌وێت.
|
<urn:uuid:52216f47-1e29-464c-9070-f855bff73784>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1736580.html
|
2016-12-11T00:22:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543614.1/warc/CC-MAIN-20161202170903-00064-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998514 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985135793685913}
|
دکتۆر خالس قادر ؛ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌غدا بڕه ده‌رمانی پێویست ره‌وانه‌ی هه‌رێم ناکات . ناوبراو ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که هه‌تا ئێستا ده‌رمان به شێوه‌یه‌کی قاچاخ هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت وهۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هاوسنوری هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێکی هاوسێدا . هاوکات ده‌شڵێت هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ کۆنترۆڵکردنی جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی هاورده ده‌کرێن. ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م گفتووگۆیهیه سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دکتۆر خاڵس قادر ئه‌نجامی داوه.
|
<urn:uuid:c6aa8814-ac45-46d9-92ae-5776f7ddcf59>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2654003.html
|
2016-12-03T02:32:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540804.14/warc/CC-MAIN-20161202170900-00148-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994062 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9940616488456726}
|
دکتۆر که‌ژاڵ ڕه‌حمانی: کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه ده‌توانێت ببێته فشار به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانه‌وه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی
زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانیه.
ئه‌م ئه‌رکه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه به پێویست ده‌زانرێت تا یه‌ک به‌رنامه‌یی و یه‌ک هه‌ڵوێستی بێته ئاراوه له‌سه‌ر داواکانی گه‌لی کورد له ئێران‌دا و نیشاندانی ستراتیژیه‌تێکی نوێی کارکردن بێت له‌م قۆناغه‌دا که ده‌شێت ڕه‌وشی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
دکتۆر که‌ژاڵ ڕه‌حمانی، پسپۆڕی ئه‌نترۆپۆلۆژی له زانکۆی هارڤارد ده‌ڵێت پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له ئێران‌دا کار له‌سه‌ر ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانیان بکه‌ن تا بتوانرێت زه‌مینه‌یه‌ک بڕه‌خسێت بۆ پێکهێنانی ئه‌و به‌ره کوردستانیه یه‌کگرتووه.
دکتۆر که‌ژاڵ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو لایه‌نه‌کان خۆیان هه‌نگاو نه‌نێن ئه‌وا پێویست ده‌کات کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه بنێن وه‌ک فشارێک بۆسه‌ر ته‌واوی پارتیه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناکۆکی و جیاوازیه‌کانی نێوان یه‌ک به یه‌کی لایه‌نه‌کانی کوردستانی ئێران، زۆربه‌ی چاو‌دێر و شیکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودان له کوردستانی ئێران‌دا و وه‌ک ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆی بپێکێت به‌ڵام هۆکار ده‌بێت بۆ شکاندنی به‌سته‌ڵه‌کی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌و لایه‌نانه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌ژاڵ ڕه‌حمانی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:c9bf51a6-7d5b-4c0e-94bf-3d3ba139b1c7>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1778953.html
|
2016-12-07T12:31:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542112.77/warc/CC-MAIN-20161202170902-00084-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998979 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989792108535767}
|
ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی شیعه و سونه و کورده‌کان بۆ جارێکی تر ووتوێژییان له‌سه‌ر پێکهاتنی
حکومه‌تی نوێ کرد، به‌ڵام دیسانه‌وه شکستیان هێنا له بهلاوهدانی ئه‌و جیاوازییانه‌ی که بۆ ماوه‌ی سێ مانگه بۆته ڕێگرێک له‌به‌رده‌م پێکهاتنی ئه‌م حکومه‌ته‌دا.
ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا، شه‌شه‌م کۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی فره لایه‌نه‌یان ساز کرد.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندێکی سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا به
ڕێبه‌رایه‌تی جۆن مه‌ککه‌ینی سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا که له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی کۆبونه‌وه.
شانده‌که په‌یامێکی توندییان گه‌یاند و گوتیان گه‌لی ئه‌مریکا ئارامی نه‌ماوه له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ئه‌م حکومه‌ته و داوای ئاکامێک ده‌کات به زووترین کات.
له لایه‌کی تریشه‌وه، زاڵمای خه‌لیل زادی باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق داوای له ڕێبه‌رانی عێراقی کرد کۆنترۆڵی ئه‌و چه‌کدارانه بکه‌ن که هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ش بوونی وڵاته‌که ده‌که‌ن.
|
<urn:uuid:7bee9eac-67eb-4471-97d1-ca0e20afdbf4>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-26-voa4-89181197/945545.html
|
2016-12-03T06:50:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540909.75/warc/CC-MAIN-20161202170900-00096-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994983 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9949829578399658}
|
ئه‌مڕۆ ئێران ڕایگه‌یاند که به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه تاقیکردنه‌وه‌ی هاویشتنی چه‌ندان موشه‌کی دژ به که‌شتی ناو ده‌ریای ئه‌نجام داوه، وه‌ك به‌شێک له مانۆڕ و مه‌شقی سه‌ربازی که هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیپـێکرد و 10 ڕۆژی خایاند و ئه‌مڕۆ کۆتایی پێهات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران ده‌ڵێن سوپای پاسدارانی ئێران دوو موشه‌کیان تاقیکردووه‌ته‌وه که مه‌ودایان 300 کیلۆمه‌تره له‌گه‌ڵ موشه‌کێکی دیکه‌ی جۆری زه‌مین دژ به ده‌ریا به مه‌ودایی 200 کیلۆمه‌تر.
ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له نزیك شاری به‌نده‌ری جهسکهوه له جێگه‌یه‌کی نزیك له ته‌نگه‌ی ئاوی هورموزه‌وه تاقیکردنه‌وه‌کان سازدران.
ئێران ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئه‌م مه‌شقه سه‌ربازییه بریتیه له نیشاندانی ئاستی ئامادهیهتی وڵاته‌که له دژی هێرشی دوژمنانه.
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا گومان ده‌که‌ن که ئێران به‌نیازه کڵاوه‌ی ناوه‌کی بۆ موشه‌که‌کانی دروست بکات به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت موشه‌که‌کانی جۆری ئاسایین و بۆ به‌رگری کردنن له وڵات.
|
<urn:uuid:b749d997-409e-410d-b3db-f7b4ffa5bf29>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-military-6jul11-125091304/971563.html
|
2016-12-09T01:58:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542668.98/warc/CC-MAIN-20161202170902-00352-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998515 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985148906707764}
|
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌داته‌وه به
به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی و ئه‌مه‌ش له ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌وا ئێران شكستی هێناوه له ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌روه‌كو چۆن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه داواكرابوو.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له باكوری ئێران ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا و گوتی ئێران " ده‌بێت هیچ لاوازییه‌ك نیشان نه‌دات" سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئێران چالاكییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی فراوان كردووه. ئه‌وه‌ش ڕێگه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سزای زیاتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیكۆڵاس بێرنس ده‌ڵێت به نیازه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێ بكه‌وێت تاوه‌كو ووتوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا و چیندا بكات.
بێرنس گوتویه‌تی بڕیارێكی نوێ پێویسته به تایبه‌تی دوا ئه‌وه‌ی ئێران نیشانی‌دا كه‌وا گوێ ناداته داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی.
|
<urn:uuid:f187b6b1-9d40-43ed-aa2f-a789a653919a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-02-23-voa4-89193007/947916.html
|
2016-12-04T14:23:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541322.19/warc/CC-MAIN-20161202170901-00448-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998005 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9980053901672363}
|
سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانی پـێش 15 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، وه به‌ڵـێنیشی داوه واز له
پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر بهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا، باری نیوهاوس، له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانی بۆ سه‌ره‌تای مانگی یه‌ك دانرابوون، به‌ڵام به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف لێره به په‌یامنێرانی گوت ده‌كرێت هه‌ڵـبژاردنه‌كان تا مانگێـكیش وه‌پاش بدرێن.
به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ده‌ست له پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكریش هه‌ڵـده‌گرێت هه‌ر كاتێـك سـوێندی سه‌رۆكایه‌تی خوارد، هه‌رچه‌نده به دروسـتی نه‌یگوت چ كاتێـك.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ داوای كرد كه ئه‌و كاتێـكی دیاركراو بۆ به‌جێهێشـتنی بۆستی له‌شـكری دیار بكات.
حكومه‌تی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف له ژێر فشـاری په‌ره‌گرتووی ئه‌مریكا و ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆیه كه ده‌ڵـێن ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستور بگه‌ڕێنێته‌وه و باری ته‌نگه‌تاویش هه‌ڵـگرێت.
چه‌ودری شوجات ڕێبه‌ری پارتی سـیاسی به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت ده‌كرێت مۆڵه‌تی په‌رله‌مانی ئێسـتا تا سێ هه‌فته درێژه‌ی پـێـبدرێت كه ده‌توانێت بـبێته مایه‌ی وهپاشـدرانی ههڵـبژاردنان.
ئه‌و گوتی هه‌ڵـبژاردنه‌كان به‌ر له مانگی دوو ده‌كرێن.
له هه‌مان ده‌م پارتی به‌ڕێز بۆتۆ به‌نیازه هه‌ینی خۆپـیشـاندانێـكی گه‌وره له ڕاوڵپـندی بكات. پـۆلیس به‌ڵـێنی داوه پـێشی خۆپـیشـاندانه‌كه بگرێت.
|
<urn:uuid:d9526ffd-4fd3-442f-b60f-51f029f6dd02>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-08-voa2-89205892/949537.html
|
2016-12-04T14:23:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541322.19/warc/CC-MAIN-20161202170901-00448-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995381 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.995380699634552}
|
نوێنه‌رانی تاڵیبان ڕازیبوون 19 بارمته‌ی كۆریای باشور ئازاد بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی بۆ زیاتر له 6 هه‌فته ده‌چێت له ئه‌فغانسـتان ده‌سـتگیركراون.
گوته‌بێژێـكی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشور ڕایگه‌یاند كه ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌و باره‌یه‌وه هاتۆته كایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كۆریای باشور ڕازیبوو 200 سه‌ربازی خۆی له ئه‌فغانسـتان بكشێنێته‌وه به هاتنی كۆتایی ئه‌مسـاڵ و هه‌روه‌ها ڕازیش هه‌وڵه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی خۆی له‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه ڕاگه‌یاندرا پاش خولێـكی نوێی وتووێـژ له نێوان كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشور و نوێنه‌رانی تاڵیبان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و بارمتانه.
پـێشـتر چه‌كداره‌كانی تاڵیبان دوو بارمته‌ی كۆریای باشوریان كوشت و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی سه‌رجه‌م بارمته‌كانی تریان ده‌كرد ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌تی ئه‌فغانستان زیندانیـیه‌كانی تاڵیبان ئازاد نه‌كات. به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌فغانسـتان ئه‌م داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
|
<urn:uuid:0783921d-c2be-42d6-aba5-96147da1dfe0>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-08-28-voa4-89194592/948257.html
|
2016-12-08T16:07:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541864.24/warc/CC-MAIN-20161202170901-00256-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988128 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9881284832954407}
|
لە ماوەى چەند ڕۆژى رابردوودا دوو سەربازى سورىا پاش جیابونەوەیان لە سوپاى ئێستاى ئەو وڵاتە لە ڕێگاى خاڵى سنوورى رەبیعەى ڕۆژئاواى موسڵەوە بۆ ناو خاکى عێراق هەڵاتبوون، بەڵام دواتر حکومەتى عێراق لە ڕێگاى هێزەکانى پاسەوانى سنوورەوە ئەو دوو سەربازەیان رادەستى دهسهڵادارانى سوریا کردەوە.
ئەسیل نوجەیفى
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ نیگەرانى خۆى لەو کارەى هێزەکانى پاسەوانى سنوور دەربڕى و ڕادەستکردنەوەى ئەو دوو سەربازە کە بە گوتەى ئەو لە مەرگ هه‌ڵاتبوون، بۆ دەستى رژێمێکى دڕندە بە ترسناک و پێچەوانەى مافەکانى مرۆڤ و نەریتى نێودەوڵەتى وەسفکرد.
قەحتان سامى گوتەبێژى پارێزگاى موسڵ لەم بارەیەوە بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند ئەو کارەى پاسەوانى سنوور ئەوە دەگەیه‌نێت کە ئەوان پاڵپشتى لە رژێمەکەى بەشار ئەلئەسەد دەکەن و ئەو کارەش بە بێ ئاگادارى حکومەتى ناوخۆیى و سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ کراوە و دەشڵێت ئێمە لەو کارە بێدەنگ نابین و پـێویستە ئەو کەسانە سزا بدرێن
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:c49eaa44-ce33-4263-b5e5-ef571765831c>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/amir-goran-14mar12-142625136/1248579.html
|
2016-12-09T01:52:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542668.98/warc/CC-MAIN-20161202170902-00384-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.775669 |
Arab
| 16 |
{"ckb_Arab_score": 0.7756688594818115, "sdh_Arab_score": 0.21020051836967468, "hac_Arab_score": 0.014075514860451221}
|
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌ست كێشه‌كانی پێست زیپكه‌و په‌ڵه‌وه ده‌ناڵێنن , پسپۆڕانی بواری خۆراكیش لیستێكیان دیاری كردووه , كه خۆراك و ماددانه‌ی تێدایه كه بۆ ته‌ندروستی پێست گرنگن.
به مه‌به‌ستی پاراستی پێست و ڕزگاربوون له په‌ڵه و زیپكه , پزیشكه پسپۆڕه‌كان چه‌ند خۆراكێكیان دیاری كردووه , كه بۆ ته‌ندروستی پێست گرنگن , ئه‌وانیش بریتین له:
ترشه چهوریهكان:
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ترشه چه‌ورییه‌كان یارمه‌تی نه‌رم كردنه‌وه‌ی پێست ده‌ده‌ن و واده‌كه‌ن پێست به شێوه‌یه‌كی جوانتر ده‌ركه‌وێت , گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ترشه چهوریهكان بریتین له ماسییه‌كان به گشتی و ماسی سه‌له‌مون به تایبه‌تی هه‌روه‌ها , باده‌م و ناوكی كه‌تان.
برنج و نانی جۆ:
مادده خۆراكیه‌كانی ناو برنج و نانی جۆ مادده ژه‌هراویه‌كانی له‌ش به گشتی و پێست به تایبه‌تی له‌ناو ده‌به‌ن , هه‌روه‌ها وا ده‌كه‌ن كه پێست به شێوه‌یه‌كی ساف ده‌ربكه‌وێت.
ڤیتامین بی6:
ئه‌م جۆره‌ی ڤیتامین ده‌بێته هۆی ڕێخستنی هۆرمۆنه‌كانی پێست , ئه‌مه‌ش واده‌كات كه پێست به دووربێت له ده‌ركه‌وتنی زیپكه , گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م جۆره‌ی ڤیتامین بریتین له مۆز و گوێزه‌ر و قه‌ڕنابیت.
میوه جۆراوجۆره‌كان:
به‌هۆی بونی چه‌ندین جۆری ڤیتامین و ماده‌ی خۆراكی و ماده‌ی دژه ئۆكسید له پێكهاته‌ی میوه‌كاندا , چه‌ندین سود به پێست ده‌گه‌یه‌نن , به خواردنی میوه‌كان ده‌بینه خاوه‌نی پێستێكی ته‌ندروست.
|
<urn:uuid:33032b2f-e399-4ed5-938e-c68d6d6f898c>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://lawand.alafdal.net/t133-topic
|
2016-12-07T20:16:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542246.21/warc/CC-MAIN-20161202170902-00008-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997454 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974544048309326}
|
5 ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زیاده‌ی ئه‌لمانیا له 23 و 24 ئه‌م مانگه گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران له به‌غدا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی تاران ئه‌نجامدا و پاش کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که گه‌ڕێکی نوێی وتووێژ له 18 و 19 ی مانگی داهاتوو له مۆسکۆ سازبده‌ن. جا کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌غدا و گه‌ڕی داهاتووی وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران له مۆسکۆ بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌یه که حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ سه‌لاح مه‌جیدپوور شاره‌زا و لێکۆڵه‌ری سیاسی له هۆلاند و عه‌بدوللا حیجاب شاره‌زای سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بنکه له نه‌رویژ سازداوه.
ده‌توانن گوێ له‌م مێزگرده بگرن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:57 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:dc0ecccd-d55d-422a-8b80-d3eaf688b441>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/roundtable-28may12-155095325/1248702.html
|
2016-12-07T20:18:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542246.21/warc/CC-MAIN-20161202170902-00008-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997298 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9972975254058838}
|
هەڵبژاردنەکانی سەرەتایی نێو حیزبی لە ئەمریکادا بەردەوامە . هەفتەی داهاتوو خۆپالێوەرانی دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکرات لە ولایه‌تی نیوهەمپشایەر خۆیان دەخەنە بەر دەنگی ئەندامانی حیزبەکانیان. وەک ڕاپرسییەکان دەریدەخەن بێرنی سەندێرز لە کەمپەێنی دێموکراتەکان و لە لایەنی بەرامبەردا دوناڵد ترامپ لە کەمپەینی کۆماریخوازەکان زیاترین ڕای دەنگدەران بە دەست دەهێنن .
لە ولایەتی ئایووا کە یەکەمین هەڵبژاردنی نێوحیزبی لە سەرەتای ئەم هەفتەدا لەوێ بەڕێوه‌چوو هیلاری کلینتون بە جیاوازییەکی زۆر کەمەوە کەوتە پێش سەندێرزوە و لە کەمپەینی کۆماریخوازەکانیشدا تێد کروز زیاترین دەنگی بە دەستهێنا و کەوتە پێش ترامپەوە.
بەرچاو کەوتنی سەندێرز کە وەک سوسیالیست خۆی پێناسە دەکات و ترامپ کە بە ئاشکرا بە دروشمێکی راسیستیەوە کەمپەینی هەڵبژاردنەکەی بەڕێوە دەبات لە سیاسەتی ئەمریکادا بە دیاردێکی دەگمەن لە قەڵەم دەدرێت. هەردوو خۆپالێوەر توانیویانە سەرنجی زۆرێک لە خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و ئەمەش هەندێک پرسیاری لە پانتای سیاسەتی ئەمریکدا هێناوەتە ئاراوە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا پشتیوانی و لایەنگەری خەڵک لە سەندێرزی سوسیالیست مانای ئەوەیە کە گۆڕانێکی مێژوویی لە سیاسەتی ئەمریکادا ڕووی داوە؟ لە وڵاتێک کە کۆمۆنیست بوون و سوسیالیست بوون هێشتا وەک نەخۆشینێکی سیاسی چاوی لێدەکرێت چۆن سیاسەتوانێک بە دروشمی سوسیالیستیەوە ئاوا سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت؟
لە هەمان کاتدا لە ئەمریکادا بە هۆی کۆلتوری فرە رەنگی و دەنگی جیاوازەوە دروشمە فاشیستیەکان و راسیسزمی پەیوەندیدار بە ئایین و نەتەوە تا ئێستا هیچ شانسێکی بۆ دەرکەوتن نەبووە بەڵام لە ئێستادا ترامپ بە ئاشکرا دروشمی راسیستی دژی ئایینە جیاوازەکانی هەیە و ڕای هەندێک زۆر لە ئاییندارانی کۆنەپارێزی کریستیەنی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە . ئەمە دەتوانێت هەڵگری چی مانایەکی سیاسی بێت؟
ئەم پرسیارەمان لە وتوویژێک لەگەڵ بەڕێز دوکتور ئەحمەد موحەمەدپوور کۆمەڵناس و ماموستای زانکۆی واندێربێڵد لە ولایەتی تێنێسی ئەمریکا تاوتۆ کردووە.
|
<urn:uuid:7b41f116-f8b7-4969-8ab2-ba1af5e500c3>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/usa/3178670.html
|
2016-12-09T07:44:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542687.37/warc/CC-MAIN-20161202170902-00032-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.879529 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.8795294165611267, "sdh_Arab_score": 0.06744197756052017, "hac_Arab_score": 0.05300291255116463}
|
که‌من ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌لوتکه‌ی ئاستیاندا بۆندی یانه گه‌وره و به‌ناوبانگه‌کانی جیهانیان ڕه‌تکردۆته‌وه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆیانهکانیان و سه‌لماندنی(به‌کرده‌وه) خۆشه‌ویستیان بۆ یانه‌که‌یان
1-پاوڵۆ ماڵدینی
ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
پاوڵۆ ماڵدینی به‌رگریکاری ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی یانه‌ی ئه‌یسی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا،له 20/1/1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵی یه‌که‌م یاری خۆی به‌درێسی میلانه‌وه کرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆدێنیزی،ته‌نها درێسی ئه‌یسی میلانی پۆشیوه و له‌خۆشه‌ویسترین یاریزانانی ئه‌یسی میلانه و خاوه‌نی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌ییه…به‌درێژای ژیانی وه‌رزشی چاوی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربووه وه‌کو یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد،به‌ڵام خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ یانه و درێسه‌که‌ی ڕێگربوو له قبوڵکردنی بۆندی هه‌ر یانه‌یه‌ک و ئێستا به باشترین یاریزانی یانه‌که له‌مێژوودا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن هاوشانی فرانکۆ پارێزی.
2-ڕاول گۆنزالێز بلانکۆ
ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا
له ئه‌فسانه‌کانی مه‌دریده،گۆڵکاری یه‌که‌می یانه‌که‌یه‌تی له‌مێژوودا و ته‌نها درێسی ڕیاڵ مه‌دریدی پۆشیوه هه‌رچه‌نده له لاوانی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه ده‌رکه‌وت به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیزی لاوانی یانه‌که ته‌نها به یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ژمار ده‌کرێت،ساڵانی 1996 تاکو 2004 ئاستێکی بێوێنه‌ی هه‌بووه و گۆڵکه‌ری یه‌که‌م و زۆرجار دروستکه‌ری زۆرێک له گۆڵه‌کانی دیکه‌ی هاوڕێکانی بوو،ڕاول له‌سه‌رده‌می گاسپارت ـی سه‌رۆکی به‌رشه‌لۆنه‌دا ڕه‌تیکرده‌وه بچێته ڕیزی ڕکابه‌ره سه‌رسه‌خته‌که‌ی یانه‌که‌ی و بڕیاریدا له مه‌درید کۆتای به‌ژیانی وه‌رزشی بهێنێت.
3-ستێڤن جێرارد
لیڤه‌رپووڵ-ئینگلته‌را
به‌لێدانه به‌هێز و موشه‌ک ئاساکانی دڵی هه‌موو عاشقانی لیڤه‌رپووڵی بردووه،ستێڤن جێرارد که‌به‌ته‌واوی له‌ساڵی 2001ـوه به شێوه‌ی سه‌ره‌کی و وه‌کو سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه یاری ده‌کات…توانیویه‌تی چه‌ندین ده‌ستکه‌وت و نازناوی گرنگ بۆ یانه‌که‌ی به‌ده‌ستبهێنێت،له‌ساڵی 2005 بۆندێکی 70 ملیۆنی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ڕه‌تکرده‌وه،به باشترین دووه‌م یاریزانی لیڤه‌رپووڵ داده‌نرێت له‌مێژووی یانه‌که‌دا.
4-ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆ
یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا
ئه‌لێکس دیلپیرۆ خۆشه‌ویسترین که‌سایه‌تی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیایه و سمبوڵی یانه‌که‌یه،ئه‌لێکس له‌ساڵی 1993ـه‌وه له‌یانه‌ی یۆڤانتۆس یاری ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا تامی سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه‌کانی چێشتووه و چه‌ندین نازناوی خولی ئیتاڵیا و نازناوێکی یانه پاڵه‌وانه‌کان و چه‌ند نازناوێکی دیکه‌ی به‌ده‌ستهێناوه،ئه‌لێکس به‌پێی ده‌زگای ڕاپرسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌کێک له‌باشترین یاریزانانی ئه‌وروپا له 50 ساڵی ڕابردوودا ده‌ستنیشانکرا،ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌وا له‌دڵی عاشقان و هانده‌رانی یانه‌که‌دا تاکو ئێستا ماوه و وته‌کانی له‌گوێیاندا ده‌زرنگێته‌وه ساڵی 2006 بوو کاتێک بڕیاردرا یۆڤانتۆس بۆ ڕیزی پله دووه‌کان دابه‌زێنرێت به‌هۆی تێوه‌گلانیان به ئابڕوبه‌ری(کاڵچیۆ پۆلی)
و دیلپیرۆ له‌و کاته‌دا که‌وا بۆندی یانه‌کانی چێڵسی و میلان و بایه‌رن میونخی له‌به‌رده‌ستدابوو له لێدوانێکدا وتی"یۆڤانتۆس نه‌ک بۆ خولی پله دووه‌کان به‌ڵکو گه‌ر بۆ خولی پله C1B(پله چواره‌کان)داببه‌زێت ئه‌وا له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنمه‌وه و درێسی هیچ یانه‌یه‌کی دیکه ناپۆشم.
5-فرانچیسکۆ تۆتی
ڕۆما-ئیتاڵیا
ناسراوه با شای ڕۆما،ناسراوترین که‌سایه‌تی ڕۆمای پایته‌خته و له‌زۆرێک له سیاسیه گه‌وره‌کانی وڵات خۆشه‌ویستتر و به‌ناوبانگتره،فرانچسکۆ تۆتی وه‌ک ده‌وترێت هانده‌رانی ڕۆما له هاوسه‌ره‌کانیان خۆشتریان ده‌وێت،تۆتی گۆڵکه‌ری یه‌که‌می یانه‌که‌یه‌تی له‌مێژوودا و زۆرترین یاری به درێسی ڕۆماوه کردوه له‌مێژووی یانه‌که‌دا،ساڵانی 1999 تاکو 2004 سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌و یاریزانه‌بوون و تێیدا چوارجار به‌باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی و باشترین یاریزانی یۆرۆی 2000ـبوو وه له‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین جار بۆندی خه‌یاڵی ئه‌یسی میلان و یۆڤانتۆس له‌ئیتاڵیا و ڕیاڵ مه‌درید به‌سه‌رکردایه‌تی پێریز و سێر ئه‌لێکس فێرگسۆنی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتدی ڕه‌تکرده‌وه.
|
<urn:uuid:47996e93-32a6-48a7-b18f-fba9e88fc109>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://kazhin.yoo7.com/t53-topic
|
2016-12-06T19:53:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541995.74/warc/CC-MAIN-20161202170901-00266-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998444 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9984437823295593}
|
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به‌ره‌و واشـنتنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێکه‌وت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی دوا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌کشێنه‌وه.
بڕیاره مالیکی له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌دا بۆ واشنتن، وتووێژی تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ سه‌رۆک باراک ئۆبامادا سـازبکات.
عه‌لی موسه‌ویی ڕاوێژکاری میدیای نوری ئه‌لمالیکی به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی گوتووه سه‌رۆک وه‌زیر ده‌رباره‌ی هه‌موو بواره‌کانی هاوکاری وتووێژ ده‌کات و هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و واشنتن هه‌ڵده‌درێته‌وه، که پـێشـتر مه‌سه‌له لاشـکریـیهکان باڵی به‌سه‌ردا کێشـابوو.
شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز مالیکی پـێـکهاتووه له هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌عدون ئه‌لدوله‌یمی وه‌زیری ڕۆشنبیری و هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری به وه‌کاله‌ت و خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن بابه‌کر وه‌زیری بازرگانی و هادی ئه‌لعامری وه‌زیری گواستنه‌وه و فه‌لاح ئه‌لفه‌یاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی.
چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له ڕێوڕه‌سمێـکدا له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له نۆر‌ث کارۆلاینا وتارێـک به بۆنه‌ی کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق پـێشـکه‌ش بکات. هه‌تا ئێستا ڕوون نیـیه ئایا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئاماده‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ده‌بێت یان نا.
|
<urn:uuid:4b8b0b0c-135b-4fcb-95ab-6f8b514199d3>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-11dec11-135401493/977937.html
|
2016-12-06T19:58:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541995.74/warc/CC-MAIN-20161202170901-00286-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996179 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9961785674095154}
|
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕایگه‌یاند بڕیاره داوا له هاوپه‌یمانانی ناتۆ بکات په‌ره به هه‌وڵه‌کانیان له ئه‌فغانسـتان بده‌ن، به‌ڵام گوتی به ئاشـکرایی مشـتومڕ له‌سه‌ر پـێشـنیازی ڕه‌وانه‌کردنی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ناکات.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز گه‌یتس له سیۆل ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند به‌ر له سه‌ردانی بۆ سلۆڤاکیا که بڕیاره به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕۆژی وه‌زیرانی به‌رگری هاوبه‌ندی ناتۆ بکات.
بهێز گه‌یتس ڕاشیگه‌یاند بڕیاره داوای یارمه‌تی ئه‌ندامانی ناتۆ بکات له بواره‌کانی سڤیلدا بۆ ئه‌فغانسـتان وه‌ک حوکمڕانی باش و دابینکردنی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته.
پـێشـووتر سکرتێری کشـتی ناتۆ ئه‌نده‌رس فۆغ ڕاسموسن داوای به‌شـداری به‌رفراوانتری له ئه‌فغانسـتاندا کردبووه.
|
<urn:uuid:aed93f59-4706-4154-92d7-dc41cd044892>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-10-22-voa4-89225767/953759.html
|
2016-12-06T08:11:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541886.85/warc/CC-MAIN-20161202170901-00409-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997985 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979854226112366}
|
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش، زریانی ئایرین به بارانی قورس وبای به‌هێز هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر که‌ناری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا، له ئاکام تا ئێستا 8 که‌س کوژراون و په‌کی هاتوچۆی زه‌مینی و ئاسمانی خستووه.
ناوه‌ندی نیشتمانی زریان ده‌ڵێت ئایرین وا ده‌گاته نیویۆرک به بای به هێزی 120 کیلۆمه‌تر له یه‌ک کاتژمێردا. که‌ش ناسان ده‌ڵێن نوهمهکانی سه‌روی زۆربه‌ی ئاپارتومانهکانی شار به به‌راورد به نوهمهکانی خواره‌وه زۆر زیاتر هه‌ست به هێزی بایه‌که ده‌که‌ن.
که‌ش ناسان ده‌ڵێن تا پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ ئایرین ده‌گاته باشوری هه‌رێمی نیو ئینگله‌ند له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌رله‌وه‌ی یه‌کشه‌ممه شه‌و بگاته که‌نه‌دا (نیوئینگلند هه‌رێمێکه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا که له شه‌ش ویلایه‌ته‌کانی مێن، نیوههمپشهر،ورمانت، که‌نێتیکت، مهسهچووسێتس، و ڕۆد ئایله‌ند پێک هاتووه.
به‌هۆی هاتنی زریانی ئایرین، چالاکی له دوو سازگهکانی ریئاکتۆری ناو‌کی، له ویلایه‌ته‌کانی مه‌ریله‌ند و نیوجرزی ڕاگیران. کاربه‌ده‌ستان ده‌لێن سازکهکان سه‌لامه‌تن و که‌س له‌وه‌ێ زیانی نه‌دیوه.
سه‌ر له‌به‌یانی شه‌ممه ئایرین به بای به‌هێزی 140 کیلۆمه‌تر له یه‌ک کاتژمێردا به توندی له ویلایه‌تی کارۆلاینای باکوری دا. لافاوی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌ستاند و دار‌و درختی شکاند. دواتر زریانه‌که به‌ره‌و واشنتن که‌وته ڕێ، به بای به‌هێز له‌وێشی دا، بارانێکی زۆری به‌سه‌ر داباراند، لافاوی هه‌ستاند و داری شکاندن.
نزیکه‌ی 2 ملیۆن ماڵ و دوکاندار له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا کاره‌بایان لێ بڕاوه.
|
<urn:uuid:e4d83d43-2c2b-4091-8e57-17f3ffb3d0af>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/hurricane-irene-28august-11-128553633/973805.html
|
2016-12-10T01:12:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542932.99/warc/CC-MAIN-20161202170902-00370-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997798 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9977976083755493}
|
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی جه‌ژنی جیهانی كرێكاران، ئسـته‌نبوڵی گه‌وره‌ترین شـاری
توركیا بووه گۆڕه‌پانی پـێـكدادانی نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێـكاران.
پـێـكدادانه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت داواكاری سه‌ندیكای كرێـكارانی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی تاكسیم ئاهه‌نگه‌كانیان سـازبكه‌ن، ئه‌و شوێنه‌ی سـاڵانه له جه‌ژنی كرێـكاراندا ئاهه‌نگی لێ ده‌گێڕن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:45 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:d5cc5326-3cb9-4e74-8bdf-5dc49a846df9>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-05-01-voa8-89217642/951986.html
|
2016-12-05T14:40:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541697.15/warc/CC-MAIN-20161202170901-00458-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.980492 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9804919362068176, "sdh_Arab_score": 0.015351299196481705}
|
وەزارەتی دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێن ئه‌وان به شێوەیه‌كی جدی نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه ڕادەگه‌یه‌نن چاودێریكردنی ئاسایشی ڕێبه‌ری دیموكراتخوازی بورمی دەستگیركراو ئاونگ سان سووچی نههێڵراوە.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، وەزارەتی دەرەوە گوتویانه ئه‌وان خه‌می ڕەوشی براوەی خه‌ڵاتی نۆبڵیان هه‌یه. سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیش كۆفی ئه‌نان هه‌مان هه‌ڵوێستی نیشاندا‌و بانگه‌شه‌ی دەسه‌ڵاتدارانی بورمی كرد كه بیریان بێت ئه‌وان له سه‌لامه‌تی خانم ئاونگ سان سوچی به‌رپرسن.
ڕێكخراوێكی بنكه له ئه‌مه‌ریكا به ناوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ بورما داوای له ئه‌ندامه‌كانی كردووە په‌یوەندی به باڵیۆزی بورمی له واشنتۆن بكه‌ن و داوای ئازادكردنی ئه‌و خانمه دەستگیر كراوە بكه‌ن.
ئه‌ندامانی پارتی ئۆپۆسزیۆنی بورمیش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، گوتی حكومه‌ت ژمارەی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه‌م كردۆته‌وە كه پێشتر به پزیشكه‌كانی خانم سان سوچی ڕێگه درابوو، هه‌روەها بارودۆخی ئاسایشیشی پارێزراو نیه.
جێی باسه، خانم ئاونگ سان سووچی بۆ ماوەی زیاتر له ساڵێكه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دەست به سه‌رە.
|
<urn:uuid:b15a1819-b9f3-4a5b-ab4f-ca07ce37fd99>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-12-17-3-1-89165682/943036.html
|
2016-12-03T19:51:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541134.5/warc/CC-MAIN-20161202170901-00269-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.977965 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9779645204544067, "sdh_Arab_score": 0.016157392412424088}
|
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قایمقامی سلێمانی له میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی شاخی گۆیژه كرد.
شه‌وی ڕابردوو ئاگرێكی به‌رفراوان له شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه، پاش زیاتر له شه‌ش كاتژمێر ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كرا.
به‌ختیار عه‌بدولڕحمان قایمقامی سلێمانی وتی:به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه سێ كه‌س هۆكاری ئه‌و ئاگر كهوتنهوهن،و دووان له‌وانه ده‌ستگیر كراون و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌ڵهاتووه و له ئێستادا پۆلیس له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدایه.
قایمقامی سلێمانی ڕونی كرده‌وه هیچ كام له‌و سێ كه‌سه په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه نه‌بووه،دوان له‌وانه مقه‌ڵی گۆشت برژاندنیان به‌كار هێناوه دواتر نایان كوژاندۆته‌وه و بهژێیان هێشتووه،ئه‌و دوانه ده‌ستگیر كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه له پۆلیس.
وتیشی كه‌سی سێیه‌م یاری ئاگرینی به‌كارهێناوه ئه‌گه‌ر چی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌گیراوه به‌ڵام ده‌زانرێت ڕه‌نگ و جۆری ئۆتۆمبێله‌كه چیه و له ئێستادا پۆلیس له هه‌وڵی دهستگیركردنێتی.
ئاگره‌كه ڕوبه‌رێكی به‌رفراوانی شاخی گۆیژه و به‌شێكی كه‌م له چاڤی لاند و ئه‌كوا پاركی گرته‌وه به‌ڵام تا ئێستا به ته‌واوی ڕوبه‌ڕی زیانه‌كه نه‌زانراوه.
به‌ختیار عه‌بدولڕحمان قایمقامی سلێمانی ده‌ڵێت تا ئێستا ڕوبه‌ری زیانه‌كه نه‌زانراوه و لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕوبه‌ره‌ی سوتاوه،لیژنه‌كه‌ش به‌رگری شارستانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به‌ڵام به‌هۆی ئێوه‌ی شه‌وی ڕابردوو زۆر ماندوو بون بۆیه ڕاگه‌یاندنی زیانه‌كان له داهاتودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وتیشی هیچ زیانی گیانی نه‌بوه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كه به هۆی ته‌نگ بونی هه‌ناسه‌یانه‌وه به دوكه‌ڵه‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
|
<urn:uuid:ed629bc2-4f16-4d19-b274-b7d252bdf72b>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-slemani/3480732.html
|
2016-12-05T04:35:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00077-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99373 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.993729829788208}
|
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشته سوریا و له‌وێ له لایه‌ن سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د پـێشـوازی لێـكرا.
ئه‌مه به یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكێـكی عێراقی بۆ سوریا داده‌نرێت له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كری سه‌رۆكی پـێشـوتری عێراق كه له سـاڵی 1979 دا سـه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی نوسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 6 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:74764f8d-66e2-4301-9e3a-dd3a564f9a3d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-01-15-voa2-89193972/948137.html
|
2016-12-10T20:25:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543567.64/warc/CC-MAIN-20161202170903-00333-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994813 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9948131442070007}
|
كوردسـتانی عێراق گومانی تێدا نیـیه سهرزهمینێـكی ده‌وڵه‌مه‌نده، وه‌كو ده‌گوترێت نه‌ك ته‌نها سه‌به‌ته‌یه‌كی نان بووه بۆ كوردسـتان، به‌ڵـكو بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق. كوردسـتان سهرزهمینێـكه پـڕ له به‌روبوومه، خاوه‌ن كه‌شـێـكی دڵڕفێنه و ڕووبار و جۆگه‌له و ئاوێـكی زۆریشی تێدایه، خاكێـكی پـڕ به‌روبوومی هه‌یه، هه‌ر له گه‌رمین و گه‌رمه‌سێره‌وه بگه‌ره تاكو كوێسـتانهكهی، هه‌موو جۆره میوه‌یه‌كی تێدا سه‌وز ده‌بێت و خاوه‌نی 50% میوه و گه‌نم و جۆی عێراقه و به‌پـێی مێژوونووسـان كوردسـتان یه‌كێـك له‌و شوێنانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مین جار مرۆڤ تیایدا نیشته‌جێ بووه و كشـتوكاڵی كردووه.
كوردسـتانی عێراق گوند و لادێـكانی بنكه و په‌ناگه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی بوونه و پـیاوانی جوتیار و هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی بوونه، كه له سه‌رئه‌نجامدا ڕژێمی سه‌دام حسێن قین و توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ریاندا ڕژاندبوو و گوند و دێهاتی ته‌خت و ته‌فروتونا كردبوو، كانیاوه‌كان به چیمه‌نتۆ داخسـتبوو، ئاو ڕووباره‌كانی ژه‌هراوی كردبوو ، به گشتی گوند به واتای گوند نه‌مابوو، وه دارودره‌خت و جهنگهڵهكانیشی هه‌موو له‌ناوبرابوون، واته كوردسـتانی ڕازاوه كێ‌و دهشـتێـكی ڕه‌ق و ڕووتی لێ هێشـتبووهوه.
پاش ڕوخانی سه‌دام و بگره له پـێشـدا، پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان هه‌وڵی داوه سه‌رله‌نوێ گوند و دێـهاتهكانی كوردسـتان دروستبكاته‌وه و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ جوتیاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانیان بۆ ئه‌وی وه‌كو جاران له كشـتوكاڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مه‌ڕ و ماڵاتیان به‌رده‌وامبن، به‌ڵام وا دیاره نابهرابهریـیهك له نێوان به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوونی شـاره‌كاندا هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و دێهاته‌كان.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگاداربین له باره‌ی ستراتیژیـیهت و پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ گه‌شه‌پـێدانی باری گوندنشینه‌كان و سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی زه‌ویوزار و ژیانیان، هاوكارمان جانی دیلان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری عه‌بدول عه‌زیز ته‌یب، وه‌زیری كشـتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:4b86d6b2-879a-493f-b6aa-b38849a4ee5a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-06-voa1-89194767/948297.html
|
2016-12-10T05:03:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542939.6/warc/CC-MAIN-20161202170902-00346-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.979725 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9797247052192688, "sdh_Arab_score": 0.014540993608534336}
|
چین و ژاپۆن و کۆریای باشور به‌رده‌وامن له هاندانی کۆریای باکور بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه که دایناوه بۆ هه‌ڵدانی موشه‌کێک که ڕه‌نگه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ئه‌نجامی بدات.
سێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئاماژه پێدراو دوێنێ له شاری به‌نده‌ری نینگبۆی سه‌ر به پارێزگای زیاژانگ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبوونه‌وه.
شایه‌نی باسه وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشور هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پلانی هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌که له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه ده‌بێته پـێشێڵكاریهکی ڕوون و ڕه‌وانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆنی له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌گه‌ر پیۆنگ یۆنگ پلانی خۆی بۆ هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌که‌ی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا ئه‌و کاره پێشێلیـیهکی زه‌قی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، وه ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێویاندا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرێته‌به‌ر.
شایه‌نی باسه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی وڵاته‌که‌ی داوای هێمنی و دانبه‌خۆگرتن له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کات.
|
<urn:uuid:8ac884ed-9649-4968-9c04-68bce91c14ea>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/nkorea-8apr12-146590055/1248692.html
|
2016-12-06T15:59:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541910.39/warc/CC-MAIN-20161202170901-00290-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999433 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994328022003174}
|
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵـێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به دوای یه‌كدا له گه‌ڕه‌كی كاظمیـیه‌ی شیعه‌نشینی به‌غدای پایته‌خت
به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژران و زیاتر له 25 كه‌سیش برینداربوون.
به‌ڵام له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كان كه‌سـیان نهكوشـتووه و ته‌نها 4 كه‌س به سوكی برینداربوون.
له پـێشـهاته‌كانی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له میانه‌ی ههڵمهتهكانیاندا له به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نبار 3 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 16 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیر كردووه. هه‌روه‌ها 4 سه‌ربازی ئه‌مریكایـیش له ڕووداوی جیادا له به‌غدا و دیاله و بێجی كوژراون.
له ههواڵـێـكیش كه له‌لایه‌ن به‌شی هه‌واڵه‌كانی كاثۆلیكهوه (Asia News) بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت كه‌وا پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا قه‌شه‌یه‌كی كاثۆلیكی كلدانی و 5 لاو له به‌غدا ڕفێندراون. له موسـڵیش قه‌شه‌یه‌كی كلدان و 3 یاریده‌ده‌ری به ده‌ستی كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار كوژراون.
|
<urn:uuid:b85257e9-6235-4f15-b270-87e95eff74b6>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-06-06-voa8-89189517/947213.html
|
2016-12-04T18:27:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541361.65/warc/CC-MAIN-20161202170901-00100-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.986992 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9869924187660217, "sdh_Arab_score": 0.0114291338250041}
|
توركومانه شیعه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوموڵكیان له ناوچه‌ی به‌شیر له كه‌ركوك له دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عسی ڕووخاو له پڕۆسه‌ی به عه‌ره‌ب كردن ئه‌وانی له ناوچه‌كه ده‌ركردبوو.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپۆرتێك له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاماده كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت
|
<urn:uuid:9f1a2d6c-03fc-464e-bb99-389517564a34>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-01-11-3-1-89163897/942776.html
|
2016-12-03T02:31:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540804.14/warc/CC-MAIN-20161202170900-00311-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997324 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9973240494728088}
|
فڕۆکەکانی تورکیا لە ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان خستۆتە خوارەوە کە لەشکر دەڵێت سەرپێچی سنووری ئاسمانی تورکیای لەگەڵ سوریا کردبوو.
لەشکر دەڵێت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە کاتێکدا خرایە خوارێ کە سێ جار هۆشداری دەرچوونی لە سنووری ئاسمانی تورکیا پشگوێ خست. لەشکر دەشڵێت هەتا ئێستا نەزانراوە هینی چ وڵاتێکە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ناو خاکی تورکیا بەربۆوە.
لە سەرەتای ئەم مانگە تورکیا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەرپێچی سنووری ئاسمانی تورکیا دەکەن.
شایانی باسە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕوسیا و حکومەتی سوریاش لەو ناوچەیەدا هەن.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، دەمڕاستی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕوسی ڕاگەیاند هەمو فڕۆکەکانی ڕوسیا بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانی خۆیان و هەمو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیشی کاری خۆیان بە ئاسایی دەکەن.
کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین بنکە لە لوبنان کە سەر بە سوریایە لە زاری کاربەدەستێکی نەناسراوی لەشکری سوریاییەوە ڕایگەیاندووە هیچ فڕۆکەیەک یان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوریا و ڕوسیا لە تورکیا نەخراوەتە خوارێ. کاربەدەستەکە گوتوشیەتی هیچ فڕۆکەیەکی سوریا یان ڕوسیا سەرپێچی سنووری ئاسمانی تورکیایان نەکردووە.
هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێک لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە نەدراوە.
|
<urn:uuid:269a70c6-2301-4314-8cb4-9f7c42ab8bc0>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/3009971.html
|
2016-12-09T00:09:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00055-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.976177 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9761773347854614, "sdh_Arab_score": 0.018454493954777718}
|
چاودێریی ساخیی پێکھاتە
چاودێریی ساخیی پێکھاتە(بە ئینگلیزی Structural Health Monitoring) بەشێکە لە ئەندازیاریی پێکھاتەیی، سەبارەت بە چاودێریی ساخی و پێزانینی نوقسانیەکانی پێکھاتەکان. چاودێریی ساخیی پێکھاتە زۆرتر بە سەر تاقیکارییەوە وەستاوە و زیاترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی کارەبا و ئەندازیاریی پێکھاتەیی و ئەندازیاریی بوومەلەرزە و ئاماردا ھەیە. لە چاودێریی ساخیی پێکھاتەدا کۆمەڵێک ھەسکەر (sensor) لە چەن جێگەیەکی پێکھاتەیەکدا دادەمەزرێ تا ڕەفتاری پێکھاتە بناسن و بەم جۆرە ھەموو جۆر ناسازیەک وەکوو قڵیش لە پێکھاتەکەدا بە یارمیەتی کومپیووتەر پێبزانن. ئەو دراوەی کە لەم کارە بە دەست دێت بە زانستی ئامار شی دەکرێتەوە تا بۆ داهاتووی ئەو پێکھاتەیەیە یان پێکھاتەیەکی ھاوجۆر کەڵکی لێ وەربگیرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- Wenzel, H. (2009), Health monitoring of bridges, 1st Ed, John Wiley and Sons, Ltd, New York.
|
<urn:uuid:4f29c00f-2f34-4a15-b0cb-17ad2fb34a0f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%86%D8%A7%D9%88%D8%AF%DB%8E%D8%B1%DB%8C%DB%8C_%D8%B3%D8%A7%D8%AE%DB%8C%DB%8C_%D9%BE%DB%8E%DA%A9%DA%BE%D8%A7%D8%AA%DB%95
|
2016-12-09T17:26:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542714.38/warc/CC-MAIN-20161202170902-00509-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995236 |
Arab
| 54 |
{"ckb_Arab_score": 0.9952363967895508}
|
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا سـازکرد.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سـانری ڕۆژنامه‌وانی کورد له تورکیا کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:43 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:44c13fb8-dca0-4e1d-90ad-9eb03b6c707c>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-06-voa7-89241727/956825.html
|
2016-12-08T16:09:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541864.24/warc/CC-MAIN-20161202170901-00420-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991242 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9912415146827698}
|
لێکۆڵه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ساڵی پار چه‌کی کیمیایی له دوو هێرشدا له سوریا به‌کارهێنراون و پێشده‌چێت له لایه‌ن له‌شکری سوریاوه ئه‌و هێرشانه کرابن.
تیمی پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆ که پاولۆ پینیرۆ ی به‌رزیلی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له ڕاپۆرتێکی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یدا ده‌ڵێت ژه‌هری کوشنده‌ی سارین له له سێ ڕووداودا به‌کارهێنراوه، ڕۆژی 21 ی مانگی 8 له ناوچه‌ی غۆته نزیک له دیمه‌شق، له مانگی سێ‌دا له ناوچه‌ی خان ئه‌لعه‌سه‌ل نزیک حه‌ڵه‌ب و له مانگی چواری ڕابردووش‌دا له نزیک شارۆچکه‌ی ئیدلبه‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه له غۆته بڕێکی به‌رچاوی سارین به‌کارهاتووه له هێرشێکدا که به‌رنامه‌ڕێژیه‌کی ته‌واوی بۆ کراوه دژی خه‌ڵکی سیڤیل و زیانێکی زۆری گیانیشی هه‌بووه.
هه‌ر له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه به‌ڵگه‌کان ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان کردووه ده‌ستیان گه‌یشتۆته عه‌مباری چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا و به‌هه‌مان شێوه‌ش به که‌ره‌سته و پسپۆڕیی تایبه‌تی پێویست بۆ پاراستنی ئه‌و بڕه زۆره مه‌تریاڵه کیمیاییانه.
پینیرۆ ده‌شڵێت تیمه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه له 20 ڕووداوی تردا ده‌کات که چه‌کی کیمیاییان تیادا به‌کارهێنراوه له سوریادا.
|
<urn:uuid:8490be9e-b639-43d7-ac61-7161cb3ef7c2>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1864719.html
|
2016-12-03T11:38:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540928.63/warc/CC-MAIN-20161202170900-00234-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999054 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990535378456116}
|
ده‌یان هه‌زار ئیسرائیلی بۆ دووهه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ک له شه‌قامه‌کانی تیل ئه‌ڤیڤ و ئورشه‌لیم خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به گرانی. به‌شدار بووان له زۆر به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێکهاتوون له‌وانه‌شدا مامۆستا،خوێندکار،کارمه‌ندانی حکومه‌ت و پزیشک.
دافن لییف، یه‌کێک له ڕێکخه‌رانی خۆپیشانده‌ران نزیکه‌ی دوو مانگه له ژێر خێمه له تیل ئه‌ڤیڤ ده‌ژێت، و داوای که‌م کردنه‌وه‌ی نرخی خان‌و ده‌کات.
لییف ده‌ڵێت" شتیکی مه‌حاڵه بژێوی ژیانت ده‌ست که‌وێت ئێمه داهاتوومان نییه، له ئێستادا وا بیرده‌که‌مه‌وه".
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه که له ئیسرائیل‌دا نرخی شت‌و مه‌ک به‌رزه به‌ڵام داهات که‌مه.
لهییف ده‌شڵێت "من ژیانم ڕۆژ به ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌به‌م. هه‌ر نازانم چۆن پاره پاشه که‌وت بکه‌م. نازانم چۆن ڕۆژێک بتوانم خان‌و بکڕم".
نرخی ئهپارتمهنتێکی ئاسایی له تیل ئه‌ڤیڤ یان ئورشه‌لیم نزیکه‌ی 5 سه‌د هه‌زار دۆلاره و نرخی خۆراک و سوته‌مه‌نیش زۆر گرانه، له‌کاتێکدا به گشتی داهاتی مانگانه‌ی که‌سێک له‌وێ نزیکه‌ی 2500 دۆلاره. مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ری سڤیلی که‌متر له 2000 دۆلار موچه‌ی مانگانه‌یانه زۆر له پیزشکهکانیش له که‌رتی گشتیدا ته‌نها کاتژمێری 12 دۆلار وه‌رده‌گرن.
خۆپیشانده‌ران داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ن باج که‌م بکاته‌وه و نرخی خانوبه‌ره که‌م بکاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 1:40 خوله‌که.
|
<urn:uuid:e249f97c-77c4-4cf7-8b8e-dd4a2a99044b>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/israel-economy-07aug2011-127078288/972920.html
|
2016-12-06T02:53:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541876.62/warc/CC-MAIN-20161202170901-00362-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997349 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9973490834236145}
|
چاودێران:ده‌سه‌ڵات ناتوانێت وه‌ك پێش 17ی شوبات هه‌ڵسوكه‌وت بكات
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كانی شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌ی 62 رۆژ به‌رده‌وام بوو رووی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته حزبیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌ركه‌وت، هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی خۆپیشاندانه‌كان بوویه‌وه و چه‌ندین سیناریۆش بۆ كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان به‌كارهێنرا.لێپرسراوه باڵاكانی یه‌كێتی و پارتی هه‌رده‌م دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان به هه‌ڵبژاردن حكومه‌تیان پێكهێناوه و بۆ جوانكردن و پیشاندانی رویه‌كی ناڕاستی رووداوه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین جار رایانگه‌یاندوه، كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته دیكتاتۆریانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له %99.9 ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی له هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نها له %59ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌لماندنی دیموكراتی بوونی ده‌سه‌ڵات به‌یان ده‌كه‌ن.
چاودێرانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه حكومه‌ته حزبیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی راسته تۆزقاڵێك زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، له نانبڕینی خه‌ڵكی و ساخته‌كاریی و به‌كارهێنانی داهاتی گشتی له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له %99.9ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه و هاوشێوه‌ی ئه‌وان هێزیان بۆ سه‌ركوتكردنی ناره‌زاییه‌كان به‌كارهێنا، هاوشێوه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان به سه‌ر بودجه‌دا گرتوه و ده‌یانه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی 6 مانگه دواكه‌وتووه، له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا تێیپه‌ڕێنن و جارێكی دیكه هاوڵاتیان نه‌ك هه‌ر سوود له‌و بودجه‌یه نه‌بینن، به‌ڵكو ببێته جێگای زیان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات، له به‌رامبه‌ردا هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر بكات.
حكومه‌ته حزبیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه به زه‌بری هێز سه‌رجه‌م سه‌را ئازاده‌كانیان به هاوڵاتیان چۆڵكردوو، هێزێكی چه‌كداری زۆریان له‌شار و ناوچه جیاجیاكان بڵاوكردهوهو خۆیان وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ پیشانده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كه توانیان بۆ ماوه‌ی 62 رۆژ به‌رده‌وامی به خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن و داواكاریه‌كانیان بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیستمی حكومڕانی چڕبكه‌نه‌وه.
چاودێرانیش پێیان وایه مه‌حاڵه جارێكی تڕ ده‌سه‌ڵات بتوانێت هاوشێوه‌ی پێش 17ی شوبات حكومڕانی بكات و درێژه به قۆرغكردنی سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان له هه‌رێمی كوردستاندا بدات.
له ک ن ن وه رگێراوه
Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .
|
<urn:uuid:47f33810-fd7d-4e63-9074-5fd1f5177621>
|
CC-MAIN-2016-50
|
https://werash.wordpress.com/2011/05/18/1633/
|
2016-12-09T05:53:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542686.84/warc/CC-MAIN-20161202170902-00490-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.93103 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9310303926467896, "sdh_Arab_score": 0.06653279066085815}
|
بەپـێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پەنتاگۆن) ژمارەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر داعش لە مانگی حەوتدا زیادیکردووە، ئەمەش لەو دەمەی هێزە کوردیـیەکان لە سوریا ناوچەی زیاتریان لە داعش سەندووەتەوە و هاوکات هێزە عێراقیـیەکانیش خۆیان ئامادەدەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی چەند شارێـکی سـتراتیژی لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەیاندا.
ئامارەکان نیشانی دەدەن لەشکری ئەمەریکا لە نێوان 15 بۆ 31 ی مانگی حەوت نزیکەی ڕۆژانە 4.6 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ بۆمب و تەقەمەنی، واتە دوو هێندەی مانگی شەش کە ڕۆژانە نزیکەی 2.33 ملیۆن دۆلار خەرج کرابوو.
ئەفسەر کایڵ ڕەینز گوتەبێژی ناوەندی فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی مانگی حەوت 2829 بۆمب بەکارهاتووە، بەڵام مانگی شەش تەنها 1686 بۆمب، واتە بە ڕێژەی 67% زیادیکردووە.
هەروەها کاربەدەسـتێـکی لەشکری بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە لە کۆتایی مانگی حەوتدا دووەم گەورەترین هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر داعش لەوەتای لە سـاڵی ڕابردووەوە هێرشەکان دەسـتیپـێـکردووە.
کاربەدەسـتان و شارەزایانی لەشکری، زیادبوونی هێرشەکان دەگێڕنەوە بۆ هەماهەنگی باشتر لەگەڵ هێزەکان لەسەر زەوی کە ئەوان ئامانجەکانیان بۆ دەسـتنیشـان دەکەن.
دەشڵێن بۆردومانەکان زیاتر بەو چەکانە دەکرێن کە بە وردی ئامانجەکەی دەپـێکێت. بەپێی ئامارەکان لە مانگی شەش 98% هێرشەکان بەو چەکانە ئەنجامدراون، بەڵام لە شەڕی سـاڵی 2003 ی عێراقدا تەنها 68% هێرشەکان بەو جۆرە چەکان کرابوون.
هەروەها ئامارەکانی پەنتاگۆن نیشـانی دەدەن لەوەتای مانگی هەشتی ساڵی 2014 هەتا مانگی حەوتی ساڵی 2015 ئەمەریکا نزیکەی 3.5 ملیار دۆلاری لە شەڕی دژی داعش خەرجکردووە.
|
<urn:uuid:cbcaf000-1db8-493a-98e4-3806cb9b919d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-iraq-syria/2917834.html
|
2016-12-03T11:40:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540928.63/warc/CC-MAIN-20161202170900-00456-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.920385 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9203852415084839, "hac_Arab_score": 0.045583415776491165, "sdh_Arab_score": 0.03398086130619049}
|
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بۆمبێـك به لووله‌یه‌كی نه‌وتدا
ته‌قیوه‌ته‌وه له شـاری به‌سـره‌ی باشوری وڵات، ئه‌و شـاره‌ی كه‌وا بۆ سێ ڕۆژه له‌وێ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق شه‌ڕی میلیشـیا شیعه‌كان ده‌كه‌ن.
كاربه‌ده‌سـتان ناڵێن كێ به‌رپـرسه له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و لووله نه‌وته. هه‌روه‌ها ڕوونیش نیـیه ئایا ئه‌و زیانه‌ی به‌و هێڵه كه‌وتووه زۆر كار ده‌كاته سه‌ر ناردنی نه‌وتی خاو یان نا.
هاوكات گه‌واهیده‌ران له به‌سره‌وه ڕایانگه‌یاند ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش شه‌ڕی قورس له شـاره‌كه‌دا ڕوویداوه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون له‌وه‌تای له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌سـتیان به كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له‌دژی میلیشـیا شیعه‌كان كردووه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی دوا مۆڵه‌تێـكی ده‌ركردووه و تیایدا فه‌رمانی به چه‌كداره شیعه‌كان داوه تا ڕۆژی هه‌ینی چه‌كه‌كانیان دابنێن و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌ره‌و ڕووی ئاكامه‌كانی ده‌بنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆكێت و خومپاره گیراوه‌ته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، ئه‌وه‌ش ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه هێرشـێـكی هاوشێوه كرایه سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و تیایدا 3 ئه‌مریكایی برینداربوون.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رله‌نوێ له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غداش شه‌ڕ ههڵـگیرسـاوهتهوه و له‌وێش هه‌ر چوارشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژراون و 100 كه‌سی تریش برینداربوون.
له واشـنتنیش ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپی تۆنی فراتۆ گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌سـتخۆشی له به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له شـاری به‌سره گرتوویه‌تیـیه‌به‌ر، ده‌شڵێت حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ئاسایشی خۆی كۆنتڕۆڵ بكات. تۆنی فراتۆ گوتیشی كۆشـكی سـپـی پـێـشبینی ده‌كات ئێران كۆمه‌كی هه‌ندێ یاخیبووانی هه‌رێمه‌كه بكات.
ئه‌م پـێـكدادانانه‌ی به‌سره ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی كۆتایی هێنان به‌و ئاگربه‌سـته حه‌وت مانگ درێژخایه‌نه‌ی كه موقته‌دا ئه‌لسه‌در له سـاڵی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كانی تری عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی له به‌غداوه ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:6237b83a-cbd1-4122-b2fa-adffe4691245>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-27-voa1-89213837/951189.html
|
2016-12-06T05:51:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541883.3/warc/CC-MAIN-20161202170901-00072-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995062 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9950624108314514}
|
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و پێشیلکاریانه‌ی له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه ده‌کرێن هێشتا حکومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێکی وای وه‌رنه‌گرتووه که بکرێت به داکۆکی له سه‌روه‌ری وڵاته‌که لێی بڕوانرێت.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتباو شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌ر به هه‌ڵه‌ش یه‌ک گولـله تۆپی بکه‌وتایه‌ته ناو خاکی عێراقه‌وه ئه‌وا کاردانه‌وه‌ی زۆر قورس له‌لایه‌ن حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌بینرا.
سه‌باره‌ت به تورکیاش به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت کاتێک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی خستۆته ڕوو ، سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه وه‌ک ده‌ڵێت به‌هۆی په‌یوه‌ندی لیستی ئه‌لعێراقیه به تورکیاوه.
له‌سه‌ر به‌کارهێنانی فشار بۆسه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی تا هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ڕاگرتنی تۆپبارانه‌کان و بۆردومانه‌کان، عادل عه‌بدوڵا ده‌ڵێت یه‌کێک له ڕیگه‌کان ئه‌وه‌یه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هه‌م له ناو حکومه‌ت و هه‌میش له په‌رله‌ماندا جۆرێک له بایکۆت ڕابگه‌یه‌نن و بێ له‌وه‌ش باسیش له‌وه ده‌کات ده‌شێت فشاری ئابوری بۆ سه‌ر هه‌ر یه‌کێ له‌و دوو ووڵاته‌ی دراوسێی عێراق له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی هه‌بێت به‌سه‌ر وه‌ستانی تۆپباران و بۆردومانه‌کانیشه‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:01 خوله‌که.
|
<urn:uuid:8abafee3-8326-4478-a7bf-bb21413e32c1>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/adil-21aug11-128135238/973504.html
|
2016-12-04T03:59:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541187.54/warc/CC-MAIN-20161202170901-00300-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998881 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988813996315002}
|
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی ده‌ڵێت به هیوایه هه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو حکومه‌تێـکی نوێ دابمه‌زرێنرێت.
ئه‌م گوته‌یه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه دێت سه‌رۆکی وڵات به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی به فه‌رمی داوای له نوری ئه‌لمالیکی کرد حکومه‌ته‌که‌ی پـێـکبهێنێت و هه‌روه‌ها ئاسـته‌نگی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی کابینه‌یه‌ک له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا یه‌کلابکاته‌وه.
له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی هه‌واڵی له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێز مالیکی گوتی من دڵنیا نیم له‌وه‌ی که ئایا چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر کابینه‌که‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ پـێـکهێنانی دیاریکراوه ته‌واو نه‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له ده‌می پـێش وه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا ڕابه‌رانی سه‌ره‌کی حزبه سیاسیـیه‌کانی عێراقی گه‌یشتنه ڕێـکه‌وتنێـکی هاوبه‌شی حوکمڕانی وڵات، ئه‌وه‌ی کۆتایی به هه‌شت مانگ له قه‌یرانی بنبه‌سـتی سیاسی له‌و وڵاته‌دا هێنا له ئاکامی هه‌ڵبژاردنی یهکلانهکرهوهی مانگی سێی ئه‌مسـاڵ ئه‌م کێشه‌یه‌ش هاته گۆڕێ.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هاوبه‌ندی لیستی ئه‌لعێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراق زۆرینه‌ی کورسیـیه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام ناوبراو نه‌یتوانی هێنده‌ی پـێویست پـشتیوانی له حزبه‌کانی دیکه به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌ندیـیه‌کی زۆرینه پـێـکبهێنێت.
به‌ڵام هاوبه‌ندی سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی ئه‌وه‌ی پـله‌ی دووی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی سێ‌دا به‌ده‌ستهێنابوو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیستی سهدریـیهکانی دژ به ئه‌مه‌ریکا هاوبه‌ندی به‌ست ده‌رئه‌نجام پـشتیوانی به‌ده‌سـتهێنا و گوڕی پـێدا.
|
<urn:uuid:c1d4676e-20ef-4029-b5ed-20b7972780d0>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-27nov10-110906974/963334.html
|
2016-12-04T03:59:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541187.54/warc/CC-MAIN-20161202170901-00300-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998421 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9984214305877686}
|
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی، ئێهۆد ئۆڵمه‌رت هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی هه‌موو
ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ڕۆژی سـێشه‌ممه، به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ئه‌م گوتانه‌ی له‌شاری سدێرۆت ڕاگه‌یاند، ئه‌و شاره‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابوردوودا له كه‌رتی غه‌ززه‌وه موشه‌ك باران ده‌كرا. هه‌روه‌ها تـێـبینی‌یه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی هاوكاته له‌گه‌ڵ تـێـپهڕبوونی دوا مۆڵه‌تی میلیشـیا فهلهستـینیـیهكان كه دابوویانه ئیسرائیل له‌باره‌ی ئازادكردنی گیراوه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی سه‌ربازێـكی به‌دیلگیراوی ئیسرائیلی.
سه‌باره‌ت به داواكاری میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕابه‌ری ئیسرائیلی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی چۆك بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشـیاكان دانادات و دهشـزانین كه‌ی گورزی گورچـك بڕ دهوهشـێنین.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ڕابه‌رانی سوریا و گروپی حه‌ماس به‌كاری به‌دیلگرتنی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه به‌رپـرسـیار ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا به‌نزمی به‌سه‌ر كۆشـكی هاوینه‌یی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌خولایه‌وه.
شـایانی باسه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی دوا مۆڵه‌تی میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینی سه‌باره‌ت به داواكاریـیهكهیان له ئیسرائیل، گوته‌بێژی گروپی حه‌ماس گوتی ڕێـكخراوی ناوبراو له وتووێژه‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه كشـاوه‌ته‌وه و وتووێژه‌كه‌ش له لایه‌ن میسره‌وه ده‌سته‌به‌ر كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی له پـێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ڕێبازی وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تانی عه‌ره‌بیدا ده‌گرێته به‌ر.
|
<urn:uuid:c78a4290-7f3c-4aa6-b8c7-0749bf40ace2>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-07-04-voa5-89190577/947450.html
|
2016-12-05T12:35:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541696.67/warc/CC-MAIN-20161202170901-00108-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995168 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9951677918434143}
|
دادپرسی باڵای داگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوای له یاردهدهران ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کرد که ده‌ستگیری بکه‌ن و بیده‌ن به ده‌ست دادگای جیهانییه‌وه بۆ دادگایی کردن.
ئه‌م لێدوانه‌ی (لویس مۆرینۆ ئۆکامپۆ) پاش بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌و دادگایه هات بۆ ده‌ستگیرکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و دوو سه‌رکرده‌ی له‌شکری به تاوانی شه‌ڕی که په‌یوه‌ندی به سه‌رکوتکردنه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌یه.
مۆرینۆ ئۆکامپۆ گوتوشیه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ که به هێرشه ئاسمانییه‌کان پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ده‌که‌ن، له چوارچێوه‌یه‌کی یاساییدا بۆیان نییه قه‌زافی ده‌ستگیر بکه‌ن.
لیبیا له دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌و هۆشدارییه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
وه‌زیری داد محه‌مه‌د ئهلقهمودی گوتی لیبیا شه‌رعییه‌ت نادات به‌و دادگایه.
دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و هۆشدارییه‌ی دژ به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی موخابه‌راتی لیبیا عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی ده‌رکرد.
هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه له واشنتن وته‌بێژی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی گوتی ئه‌و هۆشدارییه‌ی دادگا ئاماژه‌یه‌کی دیکه‌یه به‌وه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی شه‌رعییه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه. گوتیشی ده‌بێت ڕێبه‌ری لیبیا به‌رپرسیار بکرێت به‌رامبه‌ر تاوانه‌کان.
به‌ڕیتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیاش پێشوازییان له هۆشدارییه‌که کرد.
|
<urn:uuid:65245d67-4b5b-451e-b07b-66f451537e63>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/libya-28june2011-124653699/971181.html
|
2016-12-06T19:58:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541995.74/warc/CC-MAIN-20161202170901-00428-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996384 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9963839650154114}
|
شه‌وی شه‌ممه ئۆتۆمبیلێـک که پـڕ کرابوو له سووته‌مه‌نی جۆراوجۆر و یاری ئاگرینی له شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی تایم سکوێری شـاری نیویۆرک دانرابوو به مه‌به‌سـتی ته‌قاندنه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی به‌دیکردنی له لایه‌ن فرۆشیارێـکی گه‌ڕۆکه‌وه هێزه‌کانی پۆلیس ئاگادارکرانه‌وه و توانیان هه‌وڵه‌که پـوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی شـاری نیویۆرک ده‌دوێت
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پرۆفیسۆر له زانکۆی نیویۆرک کردووه که زۆر له شوێنی ڕووداوه‌که‌وه نزیکه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:33 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:44c3658f-679b-4b2f-bf9d-b76894d1d372>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/ahmed-ferhadi-3may10-92657624/957931.html
|
2016-12-03T15:35:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540975.18/warc/CC-MAIN-20161202170900-00372-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997877 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978772401809692}
|
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی ڕۆژی شه‌ممه چوار بڕیاری ده‌ركرد سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له دادگاکانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه، دووباره خه‌رجکردنی بودجه‌ی حزبه به‌شداربووه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، ده‌ستگیرنه‌کردنی هێچ که‌سێک به‌بێ ڕێوشوێنی یاسایی و راسپاردنی حکومه‌ت به پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سزادراوه سیاسیه‌کانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، په‌رله‌مانتار عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز گوتی "ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری به‌جێن و داواکاری ئۆپۆزسیۆنن."
په‌رله‌مانتاری سه‌ر به یه‌کگرتووی ئیسلامی گوتی "ده‌بوایه ئه‌م بڕیارانه زووتر جێبه‌جێ بکرانایه و جه‌ختکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک مه‌رجه‌عێک له کوردستان جێگای بایه‌خه."
به‌ڕێز عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز هه‌روه‌ها گه‌شبینی خۆی راگه‌یاند که بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ببنه هۆی ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیـیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
هاوکات به‌پێی ماڵپه‌ری سبه‌ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وته‌بێژی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم به ئیجابیانه وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، داواکاری ئۆپۆزسیۆن بوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.
|
<urn:uuid:5f0aa1fb-a1d4-46e9-85fc-ebf573c20a9a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/omer-aziz-08-28-128556848/973824.html
|
2016-12-08T00:11:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542288.7/warc/CC-MAIN-20161202170902-00308-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989635 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9896346926689148}
|
له كاتێـكدا پـێنجه‌مین سـاڵیادی هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن بوو له گۆڕه‌پانی فرده‌وس و هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی ڕژێمه دیكتاتۆریـیهكهی، فه‌رمانده‌ی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر له به‌رامبه‌ر كۆنگرسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان خه‌ریكی گه‌واهیدان بوون له‌باره‌ی باری عێراق و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره له‌شـكریـیه‌كان و دیبلۆماتیـیهكانیان و كاریگه‌ری فه‌رمانی فرهتركردنهوهی هێزه‌كان له عێراق له لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه.
له پـێـنجه‌مین سـاڵیادی ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له جیاتی شـادی و ئاهه‌نگگێڕان، به‌غدا و هه‌ندێ له به‌شـه‌كانی تر و شـاره‌كانی تری عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به‌سه‌ردا سهپـێنرابوو و شه‌قام و خیابانه‌كانی عێراق له ڕۆژانی تر چۆڵتر بوونه.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین عێراقیـیه‌كان له دوای ڕژێمی سه‌دام حسێن چیان ده‌سته‌به‌ر كردووه، وه ئاسـتهنگهكانی به‌رده‌میان چین تا له وڵاتێـكی دیموكراتی فیدراڵ‌دا پـێـكه‌وه بژین، هاوكارمان جانی دیلان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دوو ئه‌ندامی كوردی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه كه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
عه‌بدوڵڵا سـاڵح
ئازاد چالاك
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:f1309ee6-fb9b-498d-bd1e-cbb99fdb4064>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-11-voa7-89208937/950235.html
|
2016-12-09T11:42:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542695.22/warc/CC-MAIN-20161202170902-00116-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.94734 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.947339653968811, "sdh_Arab_score": 0.04861099645495415}
|
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سـلێمانی، له‌تیف نێروه‌یی، له ڕاپـۆرتێـكدا ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسـایشی سـلێمانی گروپـێـكی تێرۆریسـتیـیان ده‌سـتگیركردووه كه له 14 كه‌س پـێـكهاتبوون، وه به‌نیازبوون هێرشی كیمیاوی له ناوچه‌كانی سـلێمانی ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت ئه‌و گروپه له وڵاتێـكی دراوسـێ مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـكراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:f08ccbfc-87a8-41bb-89da-954e46664eb6>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-03-voa7-89203517/949114.html
|
2016-12-05T12:29:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541696.67/warc/CC-MAIN-20161202170901-00130-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.982042 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9820418357849121, "sdh_Arab_score": 0.016156112775206566}
|
ئه‌م بۆنه‌یه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سانی ئایندار ڕێك ده‌خرێت تاوه‌كو بیروباوه‌ڕی هاوبه‌شیان خۆیان به‌رامبه‌ر به خودا دووپات بكه‌نه‌وه. یاسادانه‌رانی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ساڵانی 1950 كاندا ئه‌م مه‌راسیمی نوێژ و نانخواردنی به‌یانییه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌م مه‌راسیمه ئاینیه‌ی ئه‌مساڵیش پێشتر له واشنتۆن به‌م شێوه‌یه نه‌بینرابوو كه خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی جودا تیایدا به‌شداری بكات. ئه‌م بۆنه‌یه پشودانێكه له‌و ناكۆكی و مشتومڕانه‌ی له جیهاندا هه‌یه.
شا عه‌بدوڵلای شانشینی ئوردن گوتی سوره‌ته سه‌ره‌تاییه‌كانی قورئان له ڕاستیدا هه‌مان په‌یامی ته‌وراتی جوله‌كه‌كان و ئنجیلی مه‌سیحیه‌كانی هه‌یه.
له پاشدا داوای له ئاماده‌بوان كرد به‌شداری مه‌راسیمێكی نوێژ و ئاینداری هاوشێوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ن، " بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی تر به بێ قه‌یران و ناڕوایی گه‌وره‌بن و چیی دی دووچاری مه‌ینه‌تیه‌كانی هه‌ژاری و سه‌ركوت كردن نه‌بنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ خانه‌واده‌یه‌كی تر خۆشه‌ویستانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن، پێكه‌وه موسوڵمان و جوله‌كه و مه‌سیحی ده‌توانین ئاینده‌یه‌كی نوێ بۆ خاكی پیرۆز پێكبهێنین... ئاینده‌یه‌ك بۆ ئاشتی"
سه‌رۆك بوش كه خۆی ئایندارێكی كرسچیانه گوتی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ، خه‌ڵكی ئازاده هه‌ر جۆره بیروباوه‌ڕێكی ئاینی په‌یڕوه ده‌كات یان هه‌ر ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشی نه‌بێت. كه‌سانی ئایندار و خاوه‌ن ویژدانی باشیش، ئه‌مریكا به‌هێز ده‌كه‌ن. ئه‌م وڵاته و جیهانیش هه‌ر به هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان یاریده دراون.
تاكه كه‌سیش كه قسه‌ی كرد و سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان حكومی نه‌بوو، ئه‌ستێره‌ی موزیكی رۆكی ئیرله‌ندی بۆنۆ بوو كه چالاكی خوازێكی به په‌رۆشی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لێخۆشبونی قه‌رز و بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشی ئه‌یدزه له ئه‌فریقا و شوێنه‌كانی تری جیهان. بۆنۆ گوتی ئاینی ڕێكخراو ده‌توانێت ببێته هێزێك بۆ كاری باشه، به‌ڵام له‌وانه‌شه ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م خودا. كه‌سانی ئایندار هه‌ن ده‌ڵێن به ناوی خوداوه كار ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌بینیت توند و تیژی و پێكدادانیان له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جیهاندا و ته‌نانه‌ت له‌و ووڵاته‌ی خۆیشی له ئیرله‌ندا به‌رپا كردووه.
بۆنۆ ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك بوش كرد بۆ دووجاكردنی بڕی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی بۆ ئه‌فریقا ته‌رخان كراون، له‌وانه یارمهتیهكان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ئه‌یدز، به‌ڵام هێشتا كاری زۆریش ماوه بكرێت.
|
<urn:uuid:cce78126-6e31-4f1c-a24c-87f2b889d986>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-02-02-voa6-89174112/944269.html
|
2016-12-03T15:46:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540975.18/warc/CC-MAIN-20161202170900-00444-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993357 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9933571815490723}
|
پاش 10 سـاڵ له ڕێبه‌رایه‌تی پارتی كارێـكارانی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها گرتنه ده‌ستی پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری، تۆنی بلێر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و له 27 ی مانگی شه‌ش به
فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌ینێت.
به‌ڕێز بلێر ئه‌م ژووانهی ڕاگه‌یاند له‌میانه‌ی ئه‌و گوتاره‌ی كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی پـێشـكه‌شی كرد له بازنه ههڵـبژاردنهیییهكهی خۆیدا (ساجیفیڵد) له ڕۆژهه‌ڵاتی باكوری ئینگلته‌را.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز بلێر نیازه‌كانی خۆی بۆ وه‌زیره باڵاكانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشـكراكرد.
وه‌زیری دارایی گۆردن بڕاون له گوتارێـكدا ئاماژه‌ی بۆ لـێهاتوویی به‌ڕێز بلێر كرد و به ڕێبه‌رێـكی بێ وێنه ناوزه‌ندی كرد.
پـێـده‌چێت گۆردن بڕاون شوێنی به‌ڕێز بلێر بگرێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه پاش 20 سـاڵ له حوكمڕانی پارتی كۆنه‌پارێزی به‌ریتانی بۆ وڵاته‌كه، به‌ڕێز بلێر له سـاڵی 1997 وه پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیای گرته ده‌ست. باوه‌ڕ ده‌كرێت به‌ڕێز بلێر ئابوری به‌ریتانیای بوژاندۆتهوه و هه‌روه‌ها بۆ سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك له هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌كاندا پارتی كرێكارانی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بردووه. ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی هاوبه‌شی نێوان كاثۆلیـك و پـرۆتسـتانتهكان له ئێرله‌ندای باكور هێنایه دی.
به‌ڵام شه‌ڕی عێراق و هه‌روه‌ها گهندهڵـیـیهكی سـیاسی له جه‌ماوه‌رێتی به‌ڕێز بلێری كه‌م كرده‌وه.
|
<urn:uuid:60c5cdb0-c6d9-4642-8af2-46d8e37bc470>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-10-voa4-89194367/948208.html
|
2016-12-06T10:15:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541896.91/warc/CC-MAIN-20161202170901-00060-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993482 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9934823513031006}
|
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له خاڵێـكی پـشـكنین
نزیك به شـارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له باكوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون.
ده‌شـڵێن 6 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كاتێـك خۆكوژه‌كه لای بنكه‌یه‌كی له‌شـكری تهقهمهنیـیهكانی به‌خۆیدا ته‌قاندۆته‌وه. كوژراوه‌كان بریتی بوون له 4 سه‌رباز و چوار هاوڵاتی سـڤیل.
له شـاری موسڵیش چه‌ند چه‌كدارێـك ژنێـكیان كوشتووه، وه چه‌ند هێرشـبه‌رێـكی دیكه‌ش له ڕێـگای سه‌ره‌كی باكوری شـاره‌كه دوو كه‌سیان كوشـتووه.
له به‌غداش كه به شـێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام توندوتیژی تایه‌فی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا زیادی كردووه، دوو نانه‌واچی به ده‌ستڕێژی گولله كوژراون، وه پـۆلیسیش به‌لایه‌نی كه‌م 5 ته‌رمی دیكه‌شـیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به گولله‌باران كوژراون. له باشوری شـارهكهش به هۆی هێرشێـكی به هاوه‌ن 2 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی ڕۆژی هه‌ینی نزیـك به شـارۆچكه‌ی بێجی كوژراوه.
|
<urn:uuid:cf800e6c-6a51-4200-aecf-2f65660c06ce>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-07-voa4-89190852/947520.html
|
2016-12-04T08:11:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541220.56/warc/CC-MAIN-20161202170901-00276-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.986209 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9862087965011597}
|
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌فغانستان ده‌ستیان کردووه به وتووێژکردن بۆ دیاریکردنی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکاییانه‌ی له ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه پاش کشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌کان که بڕیاره له کۆتایی ساڵی 2014 دا هێزی جه‌نگیی نێونه‌ته‌وه‌یی بکشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه نوینه‌رانی هه‌ردوو وڵات تاووتوێی ڕێکه‌وتنی دوو لایه‌نه‌ی ئاسایشیی نێوانیان کردوه له کابوڵ.
له‌م وتووێژانه‌دا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌رکی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان له پاش ساڵی 2014 ه‌وه و هه‌روه‌هاش شوێن و ژماره‌ی بنکه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان.
یه‌کێک له مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌کانی تر که له‌م وتووێژانه‌دا باس ده‌کرێن ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ری دادگایی کردنی سه‌ربازی ئه‌مریکاییه به یاساکانی ئه‌فغانستان.
ده‌مێکه حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان داوا ده‌کات ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکاییانه‌ی له وڵاته‌که‌یدا ده‌مێننه‌وه پێویسته له دادگا خۆجێیه‌کانی ئه‌فغانستاندا دادگایی بکرێن.
هه‌رچی واشنتۆنیشه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ر تاوانێک له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانیه‌وه کرا ئه‌وا پێویسته له‌ناو ئه‌مریکادا دادگایی بکرێن.
|
<urn:uuid:202671dd-7cf8-4fd0-90ca-c980a4c7dd4d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1546754.html
|
2016-12-05T16:44:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00084-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999073 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990732073783875}
|
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ده‌می پـێشـوازیلێـکردنی له وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ڵێـنی دا کاری دیپـلۆماسی وڵاته‌که‌ی به‌هێز و چالاک بکات.
به سه‌دان له کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پـێشـوازیـیان له خانم هێله‌ری کلنتن کرد، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سیناته‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌و پـۆسـته په‌سه‌ندکرا.
هێله‌ری کلنتن ڕۆژی چوارشه‌ممه سوێندی یاسایی خوارد پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن 94 سـیناتۆر دهسـتنیشـانکردنهکهی په‌سه‌ندکرا. دوو سـیناتۆریش به نه‌خێر ده‌نگیان بۆ دا.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌یڤد گاڵست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به کوردی ئامادهیکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:8fc1ee2d-8c1e-48aa-9ff1-42fdaf89eed4>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-22-voa8-89224432/953512.html
|
2016-12-05T16:40:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00084-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999048 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990484714508057}
|
پاپا فرانسیس له سه‌ده‌یه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژی ئهرمینیهکاندا وشه‌ی ژێنۆساید به‌کارده‌هێنێت له میانه‌ی مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا.
به‌کارهێنانی ئه‌م وشه‌ی ژێنۆسایده پێده‌چێت ببێته مایه‌ی ئاڵۆزیه‌کی زۆر له په‌یوه‌ندیه‌کاندا له‌گه‌ڵ تورکیادا.
پاپا فرانسیس ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ده‌می گردبوونه‌وه‌یه‌کدا له سانت پیته‌رس باسیلیکا باسی له‌وه کردووه کوژرانی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار که‌سی ئه‌رمینی به ده‌ستی تورکه عوسمانلیه‌کان له سه‌روختی یه‌که‌م شه‌ڕی جیهانیدا "یه‌که‌م ژینۆسایدی سه‌ده‌ی بیسته‌م بووه."
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا پاپا فرانسیس گوتوویه‌تی "شاردنه‌وه یان نکوڵیکردن له به‌دکار وه‌ک ئه‌وه وایه ڕێ به خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتنی برینێک بکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی تیماری بکه‌یت."
تورکیا به توڕه‌ییه‌کی زۆره‌وه نکوڵی له‌وه ده‌کات ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ئه‌رمینیه‌کان بچێته خانه‌ی ژینۆسایده‌وه و ئانکه‌ره ده‌ڵێت ژماره‌که زۆر گه‌وره کراوه و ئه‌وانه‌ش که کوژراون قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ و ئاژاوه‌کانی ئه‌و سه‌روه‌خته بوون.
پێشتریش پاپا ژان پۆڵی دووه‌م و پاتریارکی ئهرمینیهکانیش له ساڵی 2000 دا ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ئهرمینیهکانیان به ژینۆساید ناودێرکرد، به‌ڵام له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی پاپا فرانسیس بۆ یه‌که‌م جاره له گردبوونه‌وه‌یه‌کی سانت پیته‌رس باسیلیکا وشه‌ی ژینۆساید بۆ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمینیه‌کان به‌کاربهێنرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێردراوی وڵاته‌که‌ی له ڤاتیکان کردووه.
تورکیا ده‌ڵێت باڵیۆزی خۆی بانگکردۆتهوه بۆ ئانکه‌ره تا ناڕه‌زایی خۆی ده‌رببڕێت به‌رامبه‌ر به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی پاپا.
|
<urn:uuid:d9cdabb2-d01f-4b25-b07a-d64e28eacb20>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2716219.html
|
2016-12-07T08:46:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542009.32/warc/CC-MAIN-20161202170902-00404-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999528 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995276927947998}
|
پاش حه‌وت مانگ له پاڵپشـتی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه بۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ له کۆبانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوا کاروانی ئه‌و هێزانه گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داعش له شاری کۆبانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دورخرانه‌وه و مه‌ترسی ئه‌و گروپه تێرۆرستیـیه بۆ سه‌ر ئه‌و شاره ستراتیژیـیهی کورد نه‌ماوه.
جه‌بار یاوه‌ر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له وتووێژێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتی پـێشمه‌رگه ئه‌رکه‌که‌ی خۆی به‌جێهێنا و ئێسـتا هه‌تا دوری زیاتر له 70 کیلۆمه‌تر داعش له شاری کۆبانی دورخراوه‌ته‌وه. جه‌ختی له‌وه کرد کشانه‌وه‌ی هێزی پـێشمه‌رگه له کۆبانی به هیچ شێوه‌یه‌ک له ژێر فشاری هیچ وڵات و لایهنێـکدا نه‌بووه.
پاشان گوتی هه‌ر کاتێـک ڕۆژئاوای کوردسـتان و له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی پـێویستی به هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان بێت و په‌رله‌مانی کوردسـتان بڕیاری ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پـێشـمه‌رگه په‌سه‌ند بکاته‌وه و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان که سه‌رۆکی هه‌رێمه فه‌رمان بدات، ئه‌وا جارێـکی تریش هێزه‌کان ده‌ڕۆن بۆ هاوکریکردنی شه‌ڕڤانان له ڕۆژئاوای کوردسـتان.
|
<urn:uuid:989657f7-66ef-4c0c-9141-8f2e571dda7e>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2741761.html
|
2016-12-07T08:35:46Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542009.32/warc/CC-MAIN-20161202170902-00404-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996167 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9961665272712708}
|
دهلهگاسیۆنێکی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی سیناتۆر جان مه‌ککه‌ین به جیا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی تاج له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و میری قه‌ته‌ردا کۆبۆته‌وه وه‌ک به‌شێک له سه‌ردانێک بۆ وڵاتانی ناوچه‌که و وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌که و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی سوریا.
له وتووێژه‌کاندا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایی.
وه‌ک له ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسدا هاتووه سیناتۆر مه‌ککه‌ین له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا نوسیویه‌تی "دهلهگاسیۆنهکهی سینات له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د جه‌ربه سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا کۆبۆته‌وه و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی به‌شی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن له له‌شکری شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه. دهلهگاسیۆنهکهی سینات له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال ثانی میری قه‌ته‌ریشدا کۆبۆتهووه."
ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌م شانده‌ی سینات ئه‌ندامی کۆمیته‌ی له‌شکرین له سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا که سیناتۆر مه‌ککه‌ین خۆی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌کات.
عه‌ره‌بستانی سعودیه و قه‌ته‌ر پشتیوانێکی به‌هێز و جێگیری ئۆپزسیۆنی سوریان که نزیکه‌ی چوار ساڵه شه‌ڕی ڕژێمی سوریا ده‌کات به مه‌به‌ستی ڕوخاندنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ش ڕۆژی شه‌ممه کراون، واته یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی په‌نتاگۆن بووه سه‌باره‌ت به ناردنی یه‌ک هه‌زار سه‌رباز بۆ تورکیا و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی چه‌ند لایه‌نێکی دیاریکراو له ئۆپزسیۆنی سوریا.
په‌نتاگۆن ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه له سه‌ره‌تاکانی وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا ده‌ستپێبکات.
|
<urn:uuid:f819d6a0-dc3d-4f49-b5f8-abbaf9c7dda0>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2603458.html
|
2016-12-08T20:10:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542655.88/warc/CC-MAIN-20161202170902-00212-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998698 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9986984133720398}
|
زۆر که‌س ڕه‌وشی عێراق به مه‌ترسیدار دادنێن و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندام په‌رله‌مانانی عێراقیش له بری ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن ڕه‌وشه‌که زۆر خه‌ته‌رناکه، داوا له کوتله سیاسیه‌کان ده‌که‌ن هه‌رچی زووتره چاره‌سه‌رێکی ڕاسته‌قینه و بنه‌ڕه‌تی بۆ قه‌یرانی عێراق بدۆزنه‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به کێشه‌ی عێراق ده‌ڵێت سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌مڕۆ هه‌موو سه‌رکرده‌کان و به‌شی زۆری کوتله سیاسییه‌کان بوونه‌ته به‌شێک له‌و ململانێیه سیاسیه که ئێستا له عێراقدا هه‌یه.
|
<urn:uuid:8b524a36-1b3b-433b-b4fa-042c62d26f47>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1475397.html
|
2016-12-11T08:08:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544358.59/warc/CC-MAIN-20161202170904-00340-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.985374 |
Arab
| 18 |
{"ckb_Arab_score": 0.9853737950325012, "sdh_Arab_score": 0.0144062964245677}
|
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ده‌یان هه‌زار که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی مۆسـکۆی پایته‌ختی ڕووسیا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه پهرلهمانیـیهکه، ده‌ڵێن فرتوفێڵ له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌دا کراوه.
ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌که ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پـله‌ی گه‌رما له ژێر سفری سهدیـیهوهیه، به‌ڵام زیاتر له 100 هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا کردووه و له شه‌قامی شاخارۆڤ گردبوونه‌ته‌وه. پـۆلیس لای خۆیه‌وه مه‌زنده ده‌کات نزیکه‌ی 28 هه‌زار که‌س بن.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به ده‌یان هه‌زار که‌س له مۆسـکۆ و شـاره‌کانی دیکه‌ی ڕووسیا به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی هاوشێوه‌ی ئه‌مه کرد، ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی پارتی یه‌کگرتووی ڕووسیای سه‌رۆک وه‌زیری ڤلادیمیر پـوتن به براوه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 4 ی مانگی دوازده ڕاگه‌یه‌ندار.
خۆپـشـانده‌ران داوا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنی پاک و بێ فرتوفێڵ له وڵاته‌که‌دا ئه‌نجامبدرێن و کۆتایی به 12 سـاڵ له حوکمڕانی ڤلادیمیر پـوتن بهێنرێت.
ده‌یان هه‌زار که‌س ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کانی مۆسـکۆ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان
هه‌رچه‌نده به‌پـێی ئه‌نجامه‌کان ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی پارتی پـوتن له خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان (دوما) زۆر که‌مبووه‌ته‌وه که له 315 ئه‌ندامه‌وه بووه 238 ، به‌ڵام هێشتا ئۆپـۆزسیۆن و چاودێران ده‌ڵێن ده‌نگه‌کانی ئه‌و پارته زیادکراوه. ڕێبه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی فرتوفێڵیان کردبێت.
به‌ر له‌م خۆپـیشـاندانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری کرملن بۆ مافه‌کان ڕاپـۆرتێـکی دا و تیایدا ده‌ڵێت چه‌ند پـێشێلکاریـیهک له ده‌نگدانه‌که‌دا کراون و ئه‌وه‌ش متمانه به په‌رله‌مانی نوێ ناهێڵێت.
هه‌روه‌ها لیژنه‌که داوای له سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕووسیا کردووه ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
|
<urn:uuid:0172a51b-d09b-4b0a-a33a-fb9639c1a365>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/russia-protests-24dec11-136181963/978386.html
|
2016-12-11T08:08:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544358.59/warc/CC-MAIN-20161202170904-00340-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999013 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990131258964539}
|
خه‌سـره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له پارێزگای موسڵ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له وڵاتێـکی وه‌کو عێراقدا که پـڕه له کێشه به یه‌ک لیست یان یه‌ک گرووپی سـیاسی به ته‌نها ناتوانرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی سه‌رکه‌وتوو بهڕێوهبـبرێت ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌که‌ن و له یهکتێـگهیشـتنی هاوبه‌ش نه‌بێت. پاشـان ده‌ڵێت بۆچی ئه‌وان بۆ که‌رکوک داوای دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌رده‌که‌ن، به‌ڵام له موسـڵ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆخۆیان ده‌به‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:91426329-00d3-441e-b390-ee98e3fd635e>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-17-voa6-89236897/955821.html
|
2016-12-05T04:31:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00156-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99821 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982104301452637}
|
خۆشه‌ویستان خوای گه‌وره له‌باره‌ی زهنجهبیلهوه له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:[یُسقونَ فیها كأساً كان مزاجها زنجبیلاً]س/الإنسان:17
ده‌ركه‌وتووه له رووی پزیشكییه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی زه‌نجه‌بیل زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له چه‌ند رویه‌كه‌وه،ئیستا به‌رێزتان ئاشنا ده‌كه‌ین له‌و خاڵه سوودبهخسانهی كه هه‌یه‌تی
به‌كارهێنانی زه‌نجه‌بیل بۆ زۆر چاره‌سه‌ر:
1- بۆ ئازاری مه‌عیده به تایبه‌ت بۆ و كه‌سانه‌ی كهلهسهفهردا دڵیان تێكهلدێت نایهێڵێت،هه‌روه‌ها بۆ ئافره‌تانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای حهملیاندان زۆر به‌سووده چونكه ئافره‌ت له‌و كاته‌دا مه‌عیده‌ی ته‌واو نییه و زوو زوو ده‌ڕشێته‌وه..
2- زۆر به‌سووده بۆ سكچوون.
3- زه‌نجه‌بیل زۆر به‌سووده بۆ راگرتنی گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی وه بلاَوبوونهوهیان به‌لاشه‌ی مرۆڤدا.
4- زه‌نجه‌بیل به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌رئێشه.
5- هه‌روه‌ها به‌كاردێت بۆ به‌هێزبوونی ماسوولكه‌كان,هه‌روه‌ها هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری بڕبڕه‌ی پشت،هه‌روه‌ها هێز ده‌داته‌وه به‌به‌ر مرۆڤدا،چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ره بۆ ته‌شه‌نوجی لاشه.
6- زه‌نجه‌بیل چاره‌سه‌رێكی زۆر كاریگه‌ره بۆ دابه‌زاندنی تای له‌ش هه‌روه‌ها سووڕی خوێن چالاك ده‌كات.
7- سوود به‌خشه بۆو كه‌سانه‌ی كه رهبۆیانه.
8- ڕێگره له تووشبوون به دڵه‌راوكێ.
9- چاره‌سه‌ره بۆ كۆكه‌ی به‌رده‌وام.
10- زاكیره به‌هێز ده‌كات.
11- سوود به خشه بۆ نه‌خۆشی جومگه‌كان و دڵ و گورچیله.
• لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌ویان پشت راست كردۆته‌وه كه زه‌نجه‌بیل زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئیلتیهابی جومگه‌ی ئێسكی و گرژبوونی ماسولكه‌كان.
• ئیستاش باس له چۆنێتی به كارهێنانی ده‌كه‌ین له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كاندا:
چاره‌سه‌ره جیاوازه‌كان به‌به‌كارهێنانی زه‌نجه‌بیل
– بۆ سك ئێشه به‌هۆی سكچوونه‌وه:نیو كه‌وچكی بچوك له زه‌نجه‌بیلی هاڕاو ده‌كه‌یته ناو كوپێك ئاوه‌وه به‌بێ تێكردنی شه‌كر پاشان ده‌یخۆیته‌وه چه‌نێك پێت خورا.
– چاره‌سه‌ره بۆ ئاره‌قكردنه‌وه و هیلاكی و شه‌كه‌تبوون: كوپێك له زه‌نجه‌بیلی هاڕاو تێكه‌ڵ به ته‌شتێك ئاوی شله‌تێن و بۆ ماوه‌ی ده ده‌قیقه وازی لێده‌هێنیت و دواتر تانیوه‌ی قاچت ده‌كه‌یته ناو ته‌شته ئاوه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ر كورسیه‌كی نزم دنیشه یان راكشێ بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌عاتێك و دواتر قاچه‌كانت بشۆ به‌ئاو و پاشان وشكی بكه‌ره‌وه.
– دڵ به‌هێز ده‌كات: وه‌ك چا بیخۆره‌وه یان له‌گه‌ڵ شیردا تێكه‌ڵی بكه و رۆژانه بیخۆره‌وه پێش نان خواردنی به‌یانی.
– بۆ زیادبوونی ئیشتیهای خواردن: پێش نان خواردن به چاره‌كه سه‌عاتێك كه‌وچكێكی بچوك له زه‌نجه‌بیلی هاڕاو تێكه‌ڵ به كوپێك ئاو ده‌كه‌یت و ده‌خۆیته‌وه چه‌نێك پێت خورا به‌بێ تێكردنی شه‌كر.
– چاره‌سه‌ره بۆ سستی وبێ هێزی: پێیه‌كانت بخه‌ره ئاوێكی گه‌رمه‌وه و زه‌نجه‌فیله هاراوهكهی هێنده‌ی كه‌وچكێكی گه‌وره تێبكه تادهتوێتهوه تیایدا و ئه‌گه‌ر هه‌بوو له‌گه‌ڵ رۆنی له‌ش.
ئایا حه‌زه‌ر بكرێت له به‌كارهێنانی؟؟
به‌ڵێ چونكه زه‌نجه‌بیل چه‌ند زیانێكی لاوه‌كیشی هه‌یه هۆكاره بۆ دڵه كوتێ و دابه‌زینی جیهازی ده‌ماری ناوه‌وه،ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ژه‌می به‌كارهێنانی زهنجهبیلهكهی زۆر به‌كارهێنرا.
كؤمةل نيوس
|
<urn:uuid:85733a1e-f3da-4e17-b4b7-1dffd3e3e57f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
https://aahmadhajiawa.wordpress.com/2012/07/31/%d8%b2%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%ac%d9%87%e2%80%8c%d8%a8%db%8c%d9%84-%d9%84%d9%87%e2%80%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%d8%a7%d9%86-%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af-%d9%88-%da%86%d8%a7%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d8%b3%d9%87/
|
2016-12-05T04:23:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00156-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.986883 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9868832230567932, "sdh_Arab_score": 0.011029628105461597}
|
دوو ڕێبه‌رانی ناوداری ئۆپۆزسێۆن له ئێران ڕه‌خنه‌یان له حکۆمه‌تی ئیسلامی ئێستاکه‌ی ئێران گرتووه له‌و ده‌مه‌ی وڵاته‌که خۆی بۆ یادکردنه‌وه‌ی 23 هه‌مین ساڵیادی شورشی ئیسلامی ئاماده ده‌کات .
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌یان بڵاوکرایه‌وه ، کاندیده‌کانی پێشووی سه‌رۆکایه‌تی میر حسین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی گوتیان حکومه‌ت هه‌ڵوێستی سانسۆرکردن و سه‌رکوتکه‌رانه‌ی گرتۆته به‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی که به‌ر له شۆڕشی ساڵی 1979 له ئارادابوو.
هه‌روه‌ها گوتیان زۆڵم و زۆرداری که له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت له دژ بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه.
جێ باسه موسه‌وی و که‌ڕووبی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 دا شکستیان هێنا له به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتوبوویان که‌وا هه‌ڵبژاردنه‌کان فرت و فێڵی تێدا کرابوو.
له ساڵی پاردا هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران هێرشیان کرده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژ حکومه‌ت له تاران له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کان به‌بۆنه‌ی 31 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی وڵاته‌که.
|
<urn:uuid:2071036e-393b-468e-afe9-6d3751ec5cc0>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-opposition-08feb11-115585399/965971.html
|
2016-12-06T12:10:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541905.26/warc/CC-MAIN-20161202170901-00476-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998702 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987018704414368}
|
له‌شكرێ ئهمێركی هێرش كریه سه ر ژماره‌كا ئارمانجان لتكریت، باژیرێ رێبه‌رێ به‌رێ سه‌دام حوسێنی. سه رباز بتانك و ئوتومبیلێن له‌شكری رژیانه باژێرێ تكریتێ و فروكێن جه‌نگی بومبه هاڤێتنه ئاڤاهییان كو وه باوه‌ر دهاته‌كرن كو چه‌كداران خو تێدا ڤهشارتبی. لفهللوجه، دوو سه‌ربازێن ئهمێركی هاتنه كوشتن و ئێكهدیش بریندار بی لئهنجاما په‌قینا بومبهكێ لرهخێ جادێ. ژلایه‌كێ دیڤه، رێكخستیا خاچا سووڕ دائێخستنا بهروهت یا نڤیسینگههن خو لبهغدا و به سره راگه‌هاند.
|
<urn:uuid:54a31209-aa92-4fe3-9463-59ceca310208>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-11-08-1-1-89151832/941192.html
|
2016-12-10T08:58:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543030.95/warc/CC-MAIN-20161202170903-00030-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.926222 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9262222647666931, "sdh_Arab_score": 0.04049280658364296, "hac_Arab_score": 0.029721548780798912}
|
گروپێكی چه‌كداری ئیسلامی و گروپێكی جوداخوازی سه‌ر به كوردەكان به‌رپرسێتی خۆیان نیشانداوە به‌رامبه‌ر به‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه له دوو هۆتێڵی توركیادا ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی 2 كه‌س و بریندار بوونی 11 كه‌سی دیكه.
گروپی شه‌هیدانی ئه‌بو حه‌فس ئه‌لمه‌سری له ڕێگه‌ی ئنتهرنێتهوە به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وە و دەڵێن ئه‌وان ئه‌و هێرشانه‌یان جێبه‌جێ كردووە. هه‌ر هه‌مان گروپ گوتویان هێرشی زیاتریش له ئه‌وروپا ئه‌نجام دەدەن.
له پاش چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌میش له بڵاوكردنه‌وەی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌و گروپه ئیسلامیه، گروپێكی كوردیش به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هێرشانه نیشاندا.
جێی ئاماژە پێكردنیشه، " دەسه‌ڵاتدارانی توركیا" دەڵێن ئه‌وان باوەڕ دەكه‌ن چه‌كدارە كوردەكان ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجام دابێت.
|
<urn:uuid:dbb77005-2d2c-4074-b9bc-0736efbf1a74>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-08-10-4-1-89158282/942007.html
|
2016-12-02T22:25:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540698.78/warc/CC-MAIN-20161202170900-00493-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.967806 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9678064584732056, "sdh_Arab_score": 0.025999214500188828}
|
شه‌ماڵ بۆکانی: شه‌ری داعش شه‌ری کورد نه‌بوو، ده‌ستێکه‌ڵاوی ئێران کردیه شه‌ری کورد
سه‌رهه‌ڵدانی کوت و پڕی داعش له عێراق و سوریا هێشتا به روونی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه چۆن ئه‌م رێکخراوه تیرۆریستیه له داێک بوو. له‌و باره‌شه‌وه راونینی جیاواز هه‌یه.
شه‌ماڵ بۆکانی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" سه‌رهه‌ڵدانی داعش ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشت بوه که ئه‌میش خۆێ به سێ به‌شه‌وه دابه‌ش ئه‌کرێ، به‌شێکی له ده‌روه‌ی سنوره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه به‌شه‌که‌ی تریشی ئه‌توانین ئاماژه به‌و ده‌ستانه‌ی دوواتر بکه‌ین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له درواسیهکانی عێراقه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا وه‌کو تورکیا و ئێران. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گروپه، له پێشدا بۆ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپایی بوه و پاشان تورکیا و ئێران توانیان (نفوذ) بکه‌نه ناو داعشه‌وه وه له‌وێه‌وه پیلان خویان پێێ بگێرن. کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت ئه‌م شه‌ره شه‌ری کورد نه‌بوو، ده‌ست تێکه‌ڵاوی ئێران کردیه شه‌ری کورد، به زۆری زۆرداری کردیانه شه‌ری کورد".
|
<urn:uuid:e273852b-2cb2-4878-ad0c-aff064469aef>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2624827.html
|
2016-12-04T08:10:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541220.56/warc/CC-MAIN-20161202170901-00301-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990951 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9909512400627136}
|
<!-- IMAGE -->
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما په‌یامێـکی ڕاسـته‌وخۆی هه‌یه بۆ گه‌لی ئێران، هاوکاتی ئاهه‌نگگێڕانیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.
له ڤیدیۆک که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن کۆشـکی سـپی سه‌رۆک ئۆباما ده‌رفه‌تی بۆ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران دووپات کردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌شڵێت ڕێبه‌رانی ئێرانی بۆخۆیان سـیاسیهتی له خۆ پهراوێزنانیان هه‌ڵـبژاردووه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بهرپـرسـیاربێت به پابه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی سه‌باره‌ت به ئاشـکراکردنی خواستی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای دیکه‌ش ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که هه‌وڵ ده‌دات چه‌کی ناوه‌کی دروسـت بکات، به‌ڵام ئێران نکۆڵی له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی مهدهنیـیانهیه.
وێڕای ئه‌و ناکۆکیـیه به‌رده‌وامه به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پابه‌نده به دوا ڕۆژێـکی به هیواتر بۆ گه‌لی ئێران.
ده‌توان گوێبیستی ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بن له ڕێـی ئه‌م لینکه‌وه:
http://www.whitehouse.gov/blog/2010/03/19/president-obamas-nowruz-message
|
<urn:uuid:46f6d496-f379-45dc-9df1-ae7167f1356f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-20-voa2-89537297/957281.html
|
2016-12-03T19:47:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541134.5/warc/CC-MAIN-20161202170901-00435-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998746 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987455010414124}
|
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌كان كاربه‌ده‌ستێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له ڕۆژئاوای به‌غدا كوشتووه، كه به‌لانی كه‌م حه‌فته‌م كارمه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانه بكوژرێ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ی ئه‌م مانگه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و كارمه‌نده له دره‌نگانێكی دوێنێ پێنج شه‌ممه ته‌قه‌ی لێكرا به‌ڵام هیچ وردهكاریهكیان له سه‌ری نه‌دا. پێشتریش گروپێكی یاخی بوان، ئه‌نسار ئه‌لئیسلام، به‌رپرسیارێتی كوشتنی یاریده‌ده‌رێكی ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كان ئایه‌تولله عه‌لی ئه‌لسیستانیان گرتۆته ئه‌ستۆ. وه له به‌یان نامه‌یه‌كی ئه‌مرۆ هه‌ینی دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقییان قه‌ده‌غه كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مریكی ده‌ڵێن هێزه‌كانی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توانایان باشتر بووه سه‌ره‌ڕای زیادبونی هێرشه‌كان بۆ سه‌ریان.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌ڵێن له‌شكه‌ری عێراقی و پۆلیس و هێزی ئاسایش توانای خۆیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجام دانی چه‌ندین چالاكی.
|
<urn:uuid:49fa85f4-bb12-42d1-984c-ca20aed16917>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-01-14-4-1-89172322/943995.html
|
2016-12-05T04:32:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00243-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.985408 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9854075908660889, "sdh_Arab_score": 0.013502459041774273}
|
نیکۆلاس مادوورۆ جێـگری سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گوته‌یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ڕایگه‌یاند هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی پاش دوو سـاڵ له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا کۆچی دوایی کرد.
هوگۆ چاڤێز که له ته‌مه‌نی 58 سـاڵیدا له نه‌خۆشـخانه‌ی کاراکاسی له‌شـکری گیانی له‌ده‌ستدا، له ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2011 وه زانرا دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سێبه‌نده بووه.
چوار جار له کۆبا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام درا، دوایـین جاریان ئه‌وه‌ی له 11 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو بوو و ئیدی له پاش ئه‌و نهشتهرگهریانهوه له شوێنێـکی گشتیدا نه‌بینرایه‌وه.
چاڤێز که ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری بوو ،له 2 ی مانگی دووی سـاڵی 1999 پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ڤه‌نزوێلای بۆ ماوه‌ی 14 سـاڵ گرته ده‌ست. له ماوه‌ی حکومڕانیـیهکهی به‌وه ناسرا که ڕێبه‌رێـکی دژ ڕۆژئاوایه و لایه‌نگری ڕژێمه‌کانی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن و ئێران و سوریای ئێسـتای ده‌کرد.
|
<urn:uuid:60492d4d-2098-44a9-8e2c-ae9403201dd2>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1615978.html
|
2016-12-08T04:03:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542412.97/warc/CC-MAIN-20161202170902-00371-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998984 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989837408065796}
|
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌که‌م دانیشتنی خولی نوێی کرد.
له‌وه‌تای ساڵی 1992 ه‌وه که په‌رله‌مان پێکهێنرا تا ئێستاش که خولی سێهه‌م کۆتایی پێهات هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه گله و گازه‌نده له په‌رله‌مان هه‌بووه که نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو کار و ئه‌رکه‌کانی خۆی ڕابپه‌ڕێنێت.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا
نه‌یتوانیوه ببێته چاودێرێکی ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردنه‌وه.
نه هه‌ر ئه‌وه‌نده ته‌نانه‌ت باسیش له‌وه ده‌کرا چۆن مه‌کته‌ب سیاسی لایه‌نه‌کان ده‌ستیان له‌ناو کاروباری په‌رله‌ماندا هه‌یه و بۆ ڕه‌وایی دان به بڕیاره‌کانیان ڕوویان له په‌رله‌مان کردووه.
گۆران ئازاد
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری دوو په‌رله‌مانتاری کردووه:
سه‌رگوڵ ڕه‌زا، ئه‌ندامی خولی سێی په‌رله‌مانی هه‌رێم
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی خولی سێ و چواری په‌رله‌مانی هه‌رێم
به‌ڵام ناشکرێت بگوترێت په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ر هیچی نه‌کردووه، له‌م ته‌مه‌نه‌ی خۆیدا په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ک به‌رنوسی یاسا له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند کراوه که بایه‌خێکی زۆری هه‌یه له زۆر ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیشه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:e098e1a4-bf71-4154-98e1-5f12d2c9408a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1787151.html
|
2016-12-05T20:41:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541839.36/warc/CC-MAIN-20161202170901-00060-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998317 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9983173608779907}
|
گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری کۆریای باشور کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆی دواخست که بڕیاربوو له واشنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا سـازیبکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیابوونی گرژیـیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا.
بڕیاربوو جه‌نه‌ڕاڵ جونگ سێونگ جۆ گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری کۆریای باشور و جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی هاوتا ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له 16 ی مانگی چواردا له کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی کۆمیته‌ی له‌شـکری کۆبـبنه‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژێـکی جه‌نه‌ڕاڵ جونگ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی سیۆل نیگه‌رانه له‌وه‌ی ڕه‌نگه له‌و ده‌مه‌ی فه‌رمانده‌ی له‌شـکر لێره نه‌بێت، پـیۆنگ‌یانگ هه‌ڵوێستێـکی له‌شـکری توڕه‌که‌ر وه‌ربگرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ شه‌ممه گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کرد، گوتی پـێنتاگۆن تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی کیشوه‌ربڕی خۆی دواخست که بڕیاربوو له بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسـمانی له کالیفۆرنیا هه‌ڵبدرێت، تاوه‌کو هێنده‌ی تر گرژیـیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا پـتر نه‌بن.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتی چه‌ک هاگڵ وه‌زیری به‌رگری بڕیاری داوه تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی جۆری Minuteman 3 مه‌ودا درێژ بۆ مانگی داهاتوو دوابخرێت، ئه‌مه‌ش له پـێناو به هه‌ڵه تێـگهیشـتنێـک له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه بۆ ئه‌م کاره ڕوو نه‌دات و قه‌یرانه‌که‌ی ئێسـتا ئاڵۆزتر نه‌بێت.
|
<urn:uuid:a8fd8015-b6df-4dbc-97da-d233c9518d24>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1636396.html
|
2016-12-08T23:55:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00188-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991922 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9919223785400391}
|
سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشکی سپـی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری کۆبوونه‌وه. کۆشـکی سـپی له‌م باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه، سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی کرد. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وت‌ووێژیان له باره‌ی کۆمه‌ڵێک بابه‌ت کرد، له‌وانه هه‌ڵمه‌تی دژی داعش و دهسـتپـێشخهریـیه سیاسیـیه‌کانی له ئارادان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵگی عێراق و به‌هێزکردنی هاوکاری نێوان هه‌موو پـێکهاتهکانیدا.
سه‌رۆک ئۆباما و بایدنی جێگری جارێـکی دیکه دووپاتیان کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا پـشتیوانی به‌رده‌وام و به‌هێزی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان و گه‌لی کورد ده‌بێت. هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی وابه‌سـته‌یه به عێراقێـکی یه‌کگرتووی فیدراڵی دیموکرات که هه‌ر وه‌کو چۆن له ده‌سـتوری عێراقدا پـێناسهکراوه.
پاشان له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن هه‌ر یه‌که‌یان سـتایشی ئازایه‌تی پـێشـمه‌رگه‌یان کردووه و هه‌روه‌ها پـرسه و ماته‌مینی خۆیان ده‌ربڕێوه بۆ هه‌موو قوربانیـیانی ده‌ستی داعش له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
سه‌رۆک بارزانی لای خۆیه‌وه سوپاسی سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و پـشتیوانیـیه له‌شکریـیه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـێشـکه‌شی پـێشـمه‌رگه‌ی کردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراقدا، له‌وانه ئه‌و کرده‌وه له‌شـکریـیانه‌ی ئه‌نجام دران بۆ پاراستنی هه‌ولێر و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردسـتانی عێراق له پاش که‌وتنی موسڵ.
هه‌ردوولا کۆکبوون له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌روه‌ها جه‌ختیان کرده‌وه سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پـشتیوانی هاوبه‌شیان بۆ ئه‌و ملیۆنان که‌سه سیڤیله‌ی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه ئاواره‌بوون.
|
<urn:uuid:9e7ea6ca-e60c-4dc8-b727-a2c3ecb66628>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2752280.html
|
2016-12-11T11:56:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544678.42/warc/CC-MAIN-20161202170904-00316-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99245 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9924499988555908}
|
دادگای شـۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئیعدامی چوار که‌سی داوه به تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد به سه‌رۆکی وڵات‌دا هه‌بووه.
دکتۆر حسێن خه‌لیقی سیاسه‌توان و سه‌رۆکی ئنسـتـتیوتی کوردی له سوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه کرمانج له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و حکومی ئیعدامانه هیچ بنه‌مایه‌کی یاسـایییان بۆ نیـیه، چونکه یاسایه‌ک نیـیه سـزای ئیعدام بۆ که‌سێـک بـبڕێتهوه که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه داوای مافی خۆی بکات. ده‌شڵێت بێگومان مه‌به‌ست له‌م حوکمانه چاوترسـاندنی خه‌ڵکی ئێرانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:42 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:ea29345f-5c2e-4dd9-9060-a673b968139d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-10-12-voa5-89241032/956646.html
|
2016-12-11T12:00:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544678.42/warc/CC-MAIN-20161202170904-00316-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993902 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9939022064208984}
|
خانه‌واده‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان، ره‌فیق حه‌ریری، خۆشحالیان ده‌ڕبری
به‌رامبه‌ر به ناوه‌ڕۆكی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان كه تیایدا كاربه‌ده‌ستانی باڵای پاراستنی سوریا و لوبنان به‌رپرسیار ده‌كات به‌رامبه‌ر به كوشتنی به‌ریز حه‌ریری.
سه‌عد حه‌ریری، كوڕی ره‌فیق حه‌ریری و رێبه‌ری بهرههلستكارانی سوریا له په‌رله‌مانی لوبنان، له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له شاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی گوتی خانه‌واده‌ی چاوی له تۆڵه نیه، به‌لام چاوی له دادوه‌ریه.
له كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له دیمه‌شق، كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی سوریا هاوكاری له‌گه‌ل لێكولینهوهی نه‌ته‌وه یهکگتووهكان كردووه، كه دادیاری ئه‌لمانی دێتلێڤ مێلس سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد. هه‌روه‌ها دوباره هه‌ر تێوه‌گلانێكی سوریای له كوشتنی حه‌ریری ره‌ت كرد‌و گوتی راپۆرته‌كه یه‌کلا گره‌و بێ به‌لگه‌یه.
|
<urn:uuid:088a0426-8de3-4f63-91f3-904771a2854d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-10-22-voa3-89172387/944013.html
|
2016-12-05T08:36:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541556.70/warc/CC-MAIN-20161202170901-00132-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.987466 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.987466037273407}
|
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه ئه‌کگرتووه‌کان که له 15 وڵات پێکهاتووه به تێکڕای ده‌نگ ئۆباڵی قڕکردنه دڕندانه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له حولا خسته ئه‌ستۆی حکومه‌تی سوریاوه که تێدا زیاتر له 100 که‌س گیانیان له ده‌ستدا که ژماره‌یه‌کی زۆریان منداڵ بوون. به‌ڵام حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا نکۆڵی له‌وه ده‌کات هێزه چه‌کداره‌کانی له‌و قڕکردنه به‌رپرسیاربن و ئۆباڵه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی "چه‌کداره تیروریستهکانهوه"
دکتۆر مه‌حموود عه‌باس نووسه‌رو ڕۆژنامه‌وانی کورد بنکه له ولایه‌تی ته‌کساسی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان له وتووهێژێکدا له گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم تیش ده‌خاته سه‌ر کاریگه‌رێتی هه‌نگاوه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه ئه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ر مه‌حکوم کردنی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا له‌سه‌ر کوشتنی هاوڵاتیانی سوری و ده‌ڵێت ئیدانه کردنی حکومه‌تی سوریا کهریگهرێتییهکی ئه‌وتۆی نابێت ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه هه‌نگاو دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌نرێت بۆ ڕێگاگرتن له توندوتیژی زیاتر و ده‌شڵێت روخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌د ته‌نیا ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌ڵی سوریا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:56 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:f1d39580-bc6d-4db3-8377-3ab2f696b681>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/mahmoud-abbas-28may12-155055255/1248594.html
|
2016-12-06T16:06:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541910.39/warc/CC-MAIN-20161202170901-00452-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99746 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974601864814758}
|
سه‌میر محه‌مه‌د نور ده‌ڵێت خانه‌قین له سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وته
ئه‌مڕۆ وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عیراق به‌ردی بناغه‌ی ئاوبهندێکی داناوه له دوری7 کیلۆمه‌تر ڕۆژهه‌ڵاتی شاری خانه‌قین. سه‌میر محه‌مه‌د نور سه‌رۆکی شاره‌وانی شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م ئاو به‌نده خانه‌قین له بێ ئاوی ڕزگار ده‌کات، بگره ئه‌گه‌ر بێت و ئیران له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئاوی ئه‌ڵوه‌نیش به‌رده‌وام بێت. شاره‌وانی خانه‌قین ده‌ڵێت ساڵه‌هایه شاره‌که چ له لایه‌ن ڕژێمی پێشوو و رژیمی ئێستای عیراق و یاخود حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پشت گوێ خراوه و هیج پروژه‌یه‌کی سـتراتیژی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و و هاووڵاتیانی خانه‌قین به هیوان دیهاته‌کان قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه و پاڵاوته‌ی خانه‌قین سه‌ر له نوێ درووست بکرێته‌وه و هه‌ر وه‌ها هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش و گه‌شه به شاره‌که بدرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:32 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:d6fdbf72-d071-43d5-915b-bec21db80283>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/semir-mhemed-nur-2may10-92625699/957911.html
|
2016-12-09T19:29:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542765.40/warc/CC-MAIN-20161202170902-00068-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995803 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9958034753799438}
|
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كورد له واشـنتۆن له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت له توركیادا ئه‌مڕۆ له‌شـكر فشـارێـكی ئێجگار زۆری خســتـۆته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی، وه ده‌ڵێت ئه‌وان دوو نیشـانیان هه‌یه، یه‌كێـكیان هه‌رێمی كوردسـتان و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانه، وه ئه‌وی دیكه‌یان حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیانه كه ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:43c0b65b-59bf-4a31-b625-8c5eda365734>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-05-voa2-89196707/948540.html
|
2016-12-08T23:57:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00218-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.925435 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.925434947013855, "sdh_Arab_score": 0.07241680473089218}
|
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانی ڕه‌سمی (IRNA) پـێـشـنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای به شـتێـكی
پـرۆپاگهندهیی له قه‌ڵه‌مدا. ده‌شـڵێت ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم له‌و بابه‌تانه نیـیه كه ئێران بایه‌خی پـێ بدات.
پـێـشـتر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی به ئهوروپـیـیهكانهوه بكات له وتووێژه ڕاستهوخۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران، ئه‌گه‌ر ئێران پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی بۆ واشـنتۆن گرنـگه كه له پـێشـه‌وه بێت بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران . وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به دوای چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا له واشـنتۆن ده‌كات هه‌موو بژاره‌كانی له‌به‌رده‌مدا كراوه‌بێت، به‌رده‌وام بوونی تارانه له پـیتاندنی یۆرانیۆم.
یه‌كێتی ئه‌وروپا پـێـشـوازیـیان له‌و هه‌ڵوێسـته‌ی ئه‌مریكا كرد. به‌رپـرسه ئهوروپـیـیهكانیش گوتیان ئه‌وه ده‌سته‌ی پـێـشـنیاره‌كانی كه له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ئاماده كراوه به‌هێز ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه بنكهكهی له ڤیـیهنایه پـێـشوازی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مریكا كرد.
شـایانی باسه وتووێژی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا ڕوی نه‌داوه له‌وه‌ته‌ی له سـاڵی 1979 وه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پـچـڕاوه.
|
<urn:uuid:b32f532d-8c75-4c96-baab-21fd7816cab2>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-06-01-voa2-89177727/944937.html
|
2016-12-11T11:57:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544678.42/warc/CC-MAIN-20161202170904-00346-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99658 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965797662734985}
|
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن خۆكوژێـك خۆی له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ناونووسكردنی
پـۆلیسدا له ڕۆژئاوای به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سی كوشـتووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له شـارۆچكه‌ی ئه‌بو غرێب ڕوویداوه، وه زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆیه‌وه برینداربوون.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراق 6 گومان لێـكراویان له ڕهضوانیـیه ده‌سـتگیركردووه كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌وه هه‌بووبێت.
له‌شكر گوتیشی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له ڕۆژئاوای به‌غدا ئه‌نجامدرا مه‌به‌ست لێی بنكۆڵـكردنی هێرشه‌كانی ماشـێـن ته‌قاندنه‌وه‌یه كه ئه‌لقاعیده له پایته‌خت ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 26 ی مانگی چوار هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی پـشـكنینی ماڵ به ماڵدا له له‌تیفیـیه له باشوری به‌غدا 33 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیركردووه.
|
<urn:uuid:499c164c-9dc1-4d03-8bc8-1b737c641d48>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-05-voa7-89204662/949284.html
|
2016-12-08T08:03:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542455.45/warc/CC-MAIN-20161202170902-00352-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988223 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9882226586341858, "sdh_Arab_score": 0.010693035088479519}
|
ژه‌نه‌ڕاڵ تاڵب ئه‌لکینانی سه‌رکرده‌ی هێزی له‌ناوبردنی تێرۆریزم له عێراق ده‌ڵێت پاش ئه‌و پهرهسـهندنه گه‌ورانه‌ی له پـێـکهێنانی هێزه ئاسایشـیـیهکاندا ڕوویانداوه ئێسـتا له توانی ئه‌م هێزانه‌دایه کۆنتڕۆڵی باری ئاسایشی وڵاته‌که بکه‌ن و توانی سه‌پاندنی ئاسایش و سهقامگیریـیان هه‌یه له عێراقدا.
هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماهکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:37 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:b4b4608d-6ba5-40ca-a995-2a220c545d3d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-14-voa9-89233872/955140.html
|
2016-12-09T19:23:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542765.40/warc/CC-MAIN-20161202170902-00160-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.978649 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9786486029624939, "sdh_Arab_score": 0.02016850933432579}
|
Hewalpress
هەواڵ پرێس
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی پێشمەرگە هەر گۆرانێک لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت حمەی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سوسیالست دیموکراتی کوردستان دەکرێتە وەزیری پێشمەرگە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە هەواڵ پرێسی ڕاگەیاند: له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی پێکهاته‌ی کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌کرێته وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان، لەئێستاشدا کاکه حه‌مه، وه‌ک ئه‌ندامی باڵای له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه هەواڵ پرێس HewalPress.Com
|
<urn:uuid:a99aa39c-b1e7-4e27-8570-0fe10b8bcb6c>
|
CC-MAIN-2016-50
|
https://ku1kurdipost.wordpress.com/2016/10/19/%da%a9%d8%a7%da%a9%db%95-%d8%ad%d9%85%db%95-%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%db%8e%d8%aa%db%95-%d9%88%db%95%d8%b2%db%8c%d8%b1%db%8c-%d9%be%db%8e%d8%b4%d9%85%db%95%d8%b1%da%af%db%95/
|
2016-12-09T19:13:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542765.40/warc/CC-MAIN-20161202170902-00160-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.849431 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.8494309186935425, "sdh_Arab_score": 0.12854526937007904, "hac_Arab_score": 0.021882375702261925}
|
کارێکی که تاکو ته‌را یان ڕێکخراوه‌کان ده‌توانن بیکه‌ن بۆ پشتیوانی له پڕۆژه‌ی وه‌کوو ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکا ئه‌وه‌یه که داوا له دۆستان یا ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کانیان بکه‌ن که کۆپی ئه‌و ماده‌و که‌ره‌ستانه‌ی لایان ده‌ست ده‌که‌وێ بخه‌نه سه‌ر قالبی ئێلێکترۆنی ( به سکانکردن، نووسینه‌وه‌یان به کۆمپیوتر، وێنه لێههڵگرتنهوه و وه‌کووتر) ئه‌گه‌ر ئێوه زمانانی دیکه‌ش ده‌زانن ده‌توانن یارمه‌تی بکه‌ن بۆ وه‌رگێڕانی ده‌ق له زمانی ئینگلیسییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی فارسی، ترکی، و عه‌ڕه‌بی ( و به پێچه‌وانه)، هه‌ر وه‌ها ده‌توانن به‌و ده‌قانه دا بێنه‌وه که به ئینگلیسی بڵاو ده‌بنه‌وه و هه‌ڵه‌کانیان ههلوهژێرن. ئه‌و چه‌شنه یارمه‌تییه ئه‌م زانیارییانه‌ی وا به‌ده‌سته‌وه‌ن ده‌گه‌یێنێته گشت ئه‌و که‌سانه‌ش که به هه‌موو زمانێک ناتوانن بخوێننه‌وه. ئێمه ده‌توانین سه‌رچاوه و ژێده‌ری کۆن سکان بکه‌ین یان ڕێنوێنیتان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌که‌ی لێ ده‌ستده‌که‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یارمه‌تی ئێوه بخرێته سه‌ر فۆرماتی ئێلێکترۆنی و دواتر بخریته سه‌ر هێڵی ئینترنێت بۆ ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی گشت لایه‌ک.
تاکوته‌را یان ڕێکخراوان ده‌کرێ له کتێبخانه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن بۆ ئاماده کردنی کۆپی ئێلێکترۆنی ده‌ستنووس، کتێب و سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی که پێوه‌ندی په‌یدا ده‌که‌ن به‌و ئامانجانه‌ی ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکای له سه‌ر دامه‌زراوه. ئێمه له سه‌ر بنه‌مای یارمه‌تیدانێکی ئه‌وتۆی زانستکارانه دامه‌زراوین.
هه‌ر تاک و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تیده‌ر بن و پشتیوانیمان لێ بکه‌ن، له‌خواره‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بڵاو ده‌کرێته‌وه نێو و ڕه‌مزی ڕێکخراوه‌که‌یان ده‌ستنیشان ده‌کرێ. به‌و شێوه‌یه‌یه پڕۆژه‌کان ده‌توانن ببن به سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و هه‌راوی زانین و ئاگاداری بۆ بیروڕای گشتی به یارمه‌تی بیروڕای گشتی خوی.
|
<urn:uuid:dd4c507a-e937-44dc-8f92-b0c9201f3f42>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.kurdishacademy.org/?q=ku-ar/node/200
|
2016-12-04T16:20:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541324.73/warc/CC-MAIN-20161202170901-00228-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999689 |
Arab
| 73 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996892213821411}
|
بیلال سه‌ید ئه‌حمه‌د خوێندكاری لێـكۆڵهرهوهیه له زانكۆی ئه‌مریكی له واشـنتۆن.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سازكردووه ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی.
سه‌ره‌تا به پـێناسهكردنی گه‌نده‌ڵی دهستـپـێدهكات و ده‌ڵێت، گه‌نده‌ڵی دژی دهسـتپاكـیـيه و دژی بنه‌ما ئهخلاقـیـیهكانه.
هه‌روه‌ها باس له هۆكان، جۆره‌كان و زیانه‌كانی گه‌نده‌ڵیش ده‌كات.
بۆ گوێـكرتن له گفتوگۆكه، كلیكی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ن، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:a4a47277-2587-41e0-8c23-08d0ee52f472>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-02-20-voa3-89174937/944403.html
|
2016-12-07T16:20:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542217.43/warc/CC-MAIN-20161202170902-00356-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998354 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9983543157577515}
|
ئاژانسی بازرگانی و گه‌شه‌كردنی سه‌ر به ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشـداری
ئه‌وه‌ی داوه كه ئابوری ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له لێـواری ههرهسـهێناندایه.
ئاژانسی ناوبراو له میانه‌ی ڕاپـۆرتێـكدا بڵاویان كرده‌وه كه ڕێـژه‌ی داهات بۆ هه‌ر فهلهسـتیـنیـیهك له سـاڵی داهاتوودا ته‌نها یه‌ك هه‌زار دۆلار ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه پـێـشـبینی كردووه كه ڕێـژه‌ی بێـكاری له‌وانه‌یه بگاته له سه‌دا 50 ، كه ده‌بێـته مایه‌ی ههژاریـیهكی زیاتر و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆرئاوا ناردنی یارمه‌تیـیه‌كانیان بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی گروپی چه‌كداری حه‌ماس له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، وه به هۆیه‌وه حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی چیتر نه‌یتوانی موچه‌ی زیاتر له 160 هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌ت دابین بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌ماس و گروپـی فه‌تحی سه‌ر به سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵـێن ئاماده‌ن حكومه‌تێـكی هاوبه‌ش پـێـكبهێنن له هه‌وڵـێـكدا بۆ لابردنی سـزاكان.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه گروپـی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه وتووێـژه‌كانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا په‌سه‌ند بكات وه‌ك به‌شـێـك له حكومه‌تی یه‌كگرتووی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی فه‌تحدا، به‌ڵام گوته‌بێژی حه‌ماس غازی حه‌مه‌د ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی كه گروپـهكهی ئاماده‌یه دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنێت یان نا، هه‌روه‌ها گوتی گروپـهكهی ڕێـگه به سه‌رۆك عه‌باس ده‌دات دانوسـتاندنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام بدات.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه لـێـپرسـراوانی فه‌له‌سـتینی گوتیان هاوپه‌یمانێـتی نێوان حه‌ماس و فه‌تح له‌سه‌ر بنـچـینهی ئه‌و بهڵـگهنامهیه داده‌مزرێنرێت كه له ناوه‌رۆكدا دان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌نێت. به‌ڵام ئیسرائیل داوا ده‌كات حكومه‌ته نوێـیه‌كه دان به ئیسرائیل‌دا بنێت و واز له توندوتیژی بهێنێت و ڕێـكـكهوتنـنامهكانی ئاشـتی پـێـشوو قبوڵ بكات.
|
<urn:uuid:57361a0f-9724-46e8-a099-b56adabd35d9>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-12-voa5-89180757/945443.html
|
2016-12-07T16:19:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542217.43/warc/CC-MAIN-20161202170902-00356-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989783 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9897833466529846}
|
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له ئه‌مریکا ڕێوڕه‌سمێـکی تایبه‌تی به بۆنه‌ی 21 هه‌مین سـاڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک سـازکرد.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه و هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نه‌جات عه‌بدوڵڵا له ئۆفیسـی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له واشـنتن کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
|
<urn:uuid:38d0c510-e68b-434e-bf21-d71affd42082>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-16-voa3-89226937/953974.html
|
2016-12-10T08:59:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543030.95/warc/CC-MAIN-20161202170903-00484-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999184 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991843104362488}
|
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران نکوڵی ده‌کرد له‌وه‌ی ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت له ڕه‌وشی سوریادا، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنه‌کانی تاران له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا پێچه‌وانه بۆته‌وه.
له دواترین ڕاگه‌یاندنیدا عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی که یه‌کێکه له یاریده‌ده‌ره نزیکه‌کانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتوویه‌تی هه‌ر هێرشێک بکرێته سه‌ر سوریا به‌هێرشکردنه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپه‌یمانانی ئێران داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ش توندترین ڕاگه‌یاندنه له لایه‌ن گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ئێرانیه‌وه سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی هه‌موو هۆکارێک بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی مادیح ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت له ئێران‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی به پله‌ی یه‌که‌م دێت و ئه‌وه‌ش که ئێستا له‌سه‌ر سوریا ده‌گوترێت له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایهتیهوه دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه که پێشتر گوتوویه‌تی سوریا هێڵی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی به‌ره‌ی به‌رگریکردنه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و چین و ڕوسیاش له پشتیوانیکردنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌وه‌دایه که ناخوازن دیارده‌ی یه‌ک جه‌مسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێته ئاراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:167e00c9-921c-4511-b351-2c8cf4a69bc6>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1591555.html
|
2016-12-03T06:52:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540909.75/warc/CC-MAIN-20161202170900-00459-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999336 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993362426757812}
|
ده‌سه‌لاتدارانی نایجیریا ده‌لێن فرۆكه‌یه‌ك، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌دو شازده كه‌سی
تێدا بوو، ماوه‌یه‌كی كورت دوای فرینی له فرۆكه‌خانه‌ی لاگۆس شه‌وی شه‌ممه كه‌وته خواره‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن پاشماوه‌ی فرۆكه‌كه‌ی سه‌ر به هێلی ئاسمانی بێلڤیو ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له باكوری لاگوس دۆزراوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌دوا گه‌ران به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه به‌رێ كه‌وتوون.
كاربه‌ده‌ستانی نایجیری ده‌لێن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو فرۆكه‌كه بوون گیانیان له ده‌ست داوه.
شایانی باسه فرۆكه‌كه‌ی جۆری بۆینگ 737 كه به‌ره‌و شاری ئه‌بوجا ئه‌چوو، كاتێكی كورت دوای فرینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل تاوه‌ری كۆنترۆلی فرۆكه‌خانه‌ی لاگۆس نه‌ما.
|
<urn:uuid:6dde0a41-6adc-4b9d-81c6-f958c13dc28f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-10-23-voa1-89172677/944078.html
|
2016-12-10T12:46:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543170.25/warc/CC-MAIN-20161202170903-00460-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998861 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988608360290527}
|
ئه‌مه‌ریكیه‌كان یادی پێنجهه‌مین ساڵڕۆژی هێرشه
تیرۆرستیه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستان و ناوی قوربانیه‌كانیان خوێنده‌وه.
سه‌رۆك بوش له كاتژمێر 9:03 ی سه‌ر له به‌یانی به كاتی ناوخۆی شاری نیۆرك شان به شانی ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس ده‌قه‌یه‌ك به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستان، ڕێك له‌و كاته‌ی كه هێرشبه‌ران به دوو فڕۆكه‌وه خۆیان به ناوه‌ندی بازرگانی جیهانیدا كێشا و له ئه‌نجامدا هه‌ردوو باڵه‌خانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده وێران بوون.
له ( گراوه‌ند زیرۆ ) واتا له شوێنه‌واری هه‌ردوو باڵه‌خانه‌كه موزیكی باگپایپز لێدرا. هه‌روه‌ها .
هه‌ندێك له خێزان و دۆستانی 2،749 قوربانیه‌كانی له‌و دوو باڵه‌خانه‌یه‌دا كوژران، ناوی هه‌ریه‌ك له قوربانیه‌كانیان خوێنده‌وه. هه‌ندێكی تریشیان به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستابوون و وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌ڵگرتبوو.
جێگری سه‌رۆك دیك چینی و وه‌زیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسڤڵدیش له كاتژمێر 9:37 ی سه‌ر له به‌یانی به كاتی ناوخۆی واشنتۆنی پایته‌خت ده‌قه‌یه‌ك به بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان له پنتاگۆن ڕاوه‌ستان، له‌و كاته‌ی هێرشبه‌ران سێهه‌م فڕۆكه‌ی ڕفێنراوییان به پنتاگۆندا كێشا و له ئاكامدا 184 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
بڕیاریشه سه‌رۆك بوش به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی یاده‌وه‌ری له پنتاگۆن، هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمه‌كانی پیتسبێرگ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا بكات كه له‌وێ فڕۆكه‌ی چواره‌می ڕفێنراو كه‌وته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی سواربووهكان هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕفێنه‌رانیان دابوو.
هاوكاتیش ڕێوڕه‌سمی هاوشێوه له سه‌رانسه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ڕووسیا و به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا به بۆنه‌ی یادی پێنجه‌مین ساڵڕۆژی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی 11 ی سهپتهمهبهرهوه، سه‌رۆك بوش ووتارێك پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
|
<urn:uuid:05e58d2b-eccc-4e13-8fcd-850d2bffbe6f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-11-voa2-89180857/945462.html
|
2016-12-06T05:53:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541883.3/warc/CC-MAIN-20161202170901-00234-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993471 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9934707880020142}
|
ڕێبەرانی کۆماریخواز هەوڵیان بۆ درێژکردنەوەی دە ساڵەی یاسای گەمارۆکانی ئێران دەست پێکردوە. لە دەمێکدا گەمارۆکانی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکی کورتی ماوە، هەواڵنێری ڕۆێتێرز لە زمانی هاوکارانی چەندین سێناتور و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەواڵیان داوە کە کۆماریخوازان لە هەوڵی درێژکردنەوەی دە ساڵەی ئەو گەمارۆیانە دان.
ڕوێتێرز سێشەمە ٢٥ی مانگی ئوکتۆبر نووسی کە ئیعتباری یاسای ئێستای گەمارۆکانی ئێران ڕۆژی ٣١ی دێسامبر بە کۆتایی دێت و هەر بە ئەو هۆیەش کونگرەی ئەمەریکا مەبەستێتی کەمێک دوای هەڵبژاردنەکان بۆ درێژکردنەوەی ئەو یاسایە دەنگ بدەن.
دوو حەوتوو پێشیش دەنگی ئەمەریکا هەواڵی دابوو کە لانی کەم حەوت سناتۆری دێمۆکڕات خوازیاری درێژکردنەوەی ئەو یاسایە بۆ دە ساڵی داهاتوون.
حەوت کەس لە سناتۆرەکانی پلە بڵندی دێمۆکراتی ئەمەریکا بە ڕێبەری سناتۆر ڕیچارد بلوومنتاڵ لە نامەیەک بۆ مەک کانڵ، ڕێبەری زۆرینەی کۆماریخوازانی سنا، خوازیار بوون کە درێژکردنەوەی یاسای گەمارۆکانی ئێران بۆ ١٠ سالێ دیکە لە سەرووی بڕیارەکانی سێنێت دابنێت.
ئەوان داوایان لە ئەو ڕێبەرەی کۆماریخوازی سێنێت کردبوو لە کۆبوونەوەی سێنێت لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دا پێداهاتنەوە بە درێژکردنەوەی یاساکەدا بکات.
ئاماژەی ئەو سناتۆرانەی دێمۆکڕات بە "یاسای گەمارۆکانی ئیران" ناسراو بە 'داماتۆ' یە. ئەو یاسایە لە ساڵی ١٩٩٦، بە پێشنیاری سناتۆری کۆماریخواز ئاڵفۆنسو داماتۆ پەسند، و لە لایەن سەرۆکی ئەو کاتی ئەمەریکا بێڵ کڵینتن واژۆ کرا و هەر ساڵەی لە مانگی نوامبردا سەرۆکەکانی ئەمەریکا ئەو یاسایەیان بۆ لانی کەم دە ساڵ درێژ کردۆتەوە.
بە گوێرەی ئەم یاسایە ئەو کۆمپانیانەی کە لە ماوی یەک ساڵدا زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دوڵار لە ئیران دا سەرمایە وەگەڕ بخەن، لە بازرگانی لە گەڵ حکومەتی ئەمەریکا بێ بەش دەکرێن.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕێکەوتنی ناو‌کی ساڵی پاری ئێران لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی، گەمارۆکانی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئێران هەڵگیران، بەڵام هێشتاش گەمارۆکانی ئەمەریکا بە هۆێ پێشێل‌کرانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوە و هەروەها پرۆگرامی موشەکی ئێران، هەروا درێژەیان هەنە.
لە ئێستا دا، دوو گەڵالەی دیکەش لە لایەن دێمۆکڕاتەکان و کۆماریخوازانی سێنێتەوە بۆ درێژکردنەوەی یاساکانی گەمارۆ بۆ سەر ئێران پێشنیار کراون.
گەڵاڵەی کۆماریخوازان بە سەرنجدان بە هەوڵەکانی موشەکەکانی باڵستیکی ئێران، گەمارۆکانی سازادان بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بە گەڵاکە زیاد کراون.
|
<urn:uuid:6f1217c0-cf9f-4971-ad00-fd0cacddefcf>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-iran-sanctions/3566546.html
|
2016-12-10T14:48:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543315.68/warc/CC-MAIN-20161202170903-00170-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.964966 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9649659395217896, "sdh_Arab_score": 0.021807711571455002, "hac_Arab_score": 0.013233628123998642}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.